“حه‌سه‌ن ڕووحانی” سه‌رۆك كۆماری ئێران له نامه‌یه‌ك بۆ وه‌زیری بێهداشت، ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانی به پێویست زانیوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، حه‌سه‌ن ڕووحانی له نامه‌یه‌ك ڕوو له وه‌زیری بێهداشت ڕایگه‌یاندووه كه سه‌رجه‌م چالاكییه ئابوورییه‌كان ده‌بێ له ڕێكه‌وتی ٢٠ی خاكه‌لێوه‌وه بكه‌ونه‌وه كار. ڕووحانی ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، خوازیاری گۆڕینی ته‌رحی دوورخرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به كاراكردنی پێشكه‌وتوو بوو. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه پێشتر، سه‌عید نه‌مه‌كی وه‌زیری بێهداشت له نامه‌یه‌ك بۆ حه‌سه‌ن ڕووحانی، ڕه‌خنه‌ی له‌ئاست هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی سه‌نعت، مه‌عده‌ن و بازه‌رگانی سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی بڕیاری ده‌ست به‌كار بوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كان و شوێنه‌كانی كه‌سب و كار كردبوو. ناوبراو سه‌باره‌ت به دواهاتی ئه‌م بڕیاره نووسیبووی: “ڕاشكاوانه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه هه‌رجۆره بڕیارێكی “ئاته‌ش به ئێختیار” له لایه‌ن هه‌ر ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌تی یاخود خسووسی، فه‌رهه‌نگی و ئاینیی كه ته‌ئید نه‌كرێ، بڵێسه‌كانی به خێرایی داوێنی نیزامی ته‌ندرووستی و ئابووری وڵات ده‌گرێته‌وه.”