داواكاری گشتی ده‌وڵه‌تی توركییه لە درێژەی لێكۆڵینەوە له روداوەكانی ساڵی ٢٠١٤ی توركییه، فەرمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٨٢ كەسی دەركرد.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، داواكاری گشتی ئانكارا، لە درێژەی لێكۆڵینەوەكانی لە روداوەكانی ساڵی ٢٠١٤ كە تێیدا لە نێوان ٦ بۆ ٨ی ئۆكتۆبر، چەند چالاكییەك بۆ پشتیوانی لە كۆبانی ئەنجامدرا، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٨٢ داواكراو لە ٧ پارێزگای توركییه‌ی ده‌ركرد كە پێنج كه‌سیان بەرپرسی باڵان لە باكوری كوردستان.
شایانی باسه، میدیاكانی سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ئه‌و بڕیاره‌یان به توندی مه‌حكووم كردووه.