کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

“فه‌رمانڕه‌وای به‌هێز”یش ناتوانێ كۆماری ئیسلامی ڕزگار كات

ڕۆژنامهی كۆماری ئیسلامی، سهروتاری ڕۆژی شهممه٢٤ی خهزهڵوهری، تهرخان كردهووهبهبابهتێك لهژێرناویفهرمانڕهوایهكی بههێز بوونی نییهكهنیزام لهسهر پێ ڕاگرێت“. لهو وتارهدا كهبهقهڵهمی یهكێك لهكاربهدهستانی چاپهمهنیی ڕژیمی ئیسلامی نووسراوه، هاتووه‌: “لهئێران دوو دهوڵهت بوونی ههیه، دهوڵهتێكی فۆرماڵ و دهوڵهتێكی پێكهاتوو لهمافیا جۆراوجۆرهكان كهوڵات لهكۆنتڕۆڵیان دایه‌. گران بوونی بهرههمهپێویستهكانی ناوخۆ لهوانهگۆشت و میوه، بهگهمارۆ و گوشارهكانی دهوڵهتی دهرهكی پهیوهندیی نییهو  ڕاستهوخۆ دهستكردی كۆنسێرسیۆمی مافیای ناوخۆیه‌. ئهمڕۆ كۆماری ئیسلامی فهرمانڕهوایهكی بههێزی نییهكهبهرهنگاریمافیاكان بێتهوهو پێداویستییهسهرهكیهكانی خهڵك، لهوانهدهرمان و خواردهمهنی، لهسهردهمی قهیراندا دابین بكات. یاسامان ههیهبهڵام لهیاسا پهیڕهوی ناكرێ. دهوڵهتمان ههیهبهڵام ناتوانێ ئهركهكانی خۆی بهئهنجام بگهیێنێ. سهرچاوهی سرووشتی و سهروهتی جۆراوجۆرمان لهژێر عهرز و لهسهر عهرز ههیه، بهڵام بهدرووستی كهڵكیان لێ وهرناگرین. خهڵكێكی باشمان ههیه،بهڵام فهرمانڕهوایهكی بههێزمان نییهكهڕێگای ڕاست و درووستیان بۆ خۆش كات، تا بهلاڕێدا نهڕۆن“. نووسهری وتارهكهبۆ جارێكی دیكهتهئكید دهكاتهوهكه‌: “ئێستا بۆ پاراستنی دهستكهوتهكانی ئینقلابی ئیسلامی و لهسهر پێ ڕاگرتنی نیزامی سهرچاوهگرتوو لێی، پێویستمان بهفهرمانڕهوایهكی بههێزهكهبهداخهوه، نیمانه‌”.

مهسیح مۆهاجێری، بهڕێوهبهری بهرپرسی ڕۆژنامهی كۆماری ئیسلامی و نووسهری ئهم سهروتاره،لهشهیداكانی ڕژیمی ئیسلامی و لهزومرهی ئاخوندهموحافزهكارهكانهكهلهدهوڵهتی ڕووحانی پشتیوانی دهكات و بهمجۆره ناهۆمێدانه، زمانی سكاڵای دهگهڕێ. لێكدانهوهی سهروتارنووسی ئهم ڕۆژنامهیه،لهدهستكهوتهكانی ڕژیمی ئیسلامی، كهبهمجۆرهخهفهتی نهبوونی توانای پاراستنیان دهخوات، ههرچیهك بێت، لهباشترین حاڵهتدا، لهخۆفریودانێك زیاتر نییه‌. كۆماری ئیسلامی لهسهردهمێك دا كهخومهینی لهسهر كار بوو، كهبێ گومان لهڕوانگهی نووسهری سهروتارهكهوه، نموونهیفهرمانڕهوایهكی بههێزه، بێجگهلهشهڕ و وێرانی و سهركوت، هیچ شتێكی دیكهی بۆ خهڵكی ئێران بهدیاری نههێنا. ڕژیم لهجهرگهی ئاگر و خوێنی شهڕی ههشت ساڵهی ئێران و عێراق و بهزهبهری سهركوتی جهنایهتكارانهی ناوخۆ، سهقامگیر بوو.

ڕژیمێك كهدهیویست قیبلهگای مسوڵمانانی جیهان بێت، بهر لهههموو جێیهك، لهوڵاتهمسوڵمان نشینهكان، وهك مۆدێلێكی شكست خواردووی سیاسی، ئابووری، ئهخلاقی، ئیدێئۆلۆژیك، كهوتهبهر نهفرهت و بێزاری. ئهمڕۆ ئهوهخهڵكی شیعهنشینی عێراقن كهوێنهكانی خومهینی و خامنهیی دهخهنهخوارێ و كۆنسوولخانهو ناوهندهئایینیهكانی كۆماری ئیسلامی ئاگر تێبهردهدهن. كارگێڕانی ئهم ڕژیمهكهئیدیعایان دهكرد سهرمهشقی پاكی و ئهخلاقن، بوون بهڕێكۆردداری گهندهڵترینهكان، لهئاستی جیهاندا. ئابوورییهكهیان، كهلهسهرهتای بهدهسهڵات گهیشتنی كۆماری ئیسلامی دا، قهرار بوو مۆدێلێكی جیهانی بێت بۆ ئابووریی ئیسلامی، ههرگیز نهیتوانی لهقهیران ڕزگاری بێت و تهنانهت نهیتوانی لهچوارچێوهی ڕێنوێنییهكانی نێئۆلیبڕالیی بانكی جیهانیدا، ڕێگایهك بۆ چوونهدهرهوهلهقهیران بدۆزێتێتوهو ئهمڕۆ لهههموو كاتێك داڕماوتره‌. داڕمان نهبههۆی گهمارۆ ئابوورییهكان، بهڵكوو بههۆی ناكارمهبوونی زاتی و گهندهڵیی ناوخۆیی. لهدهورهی ٨ ساڵهی دهوڵهتی ئهحمهدی نهژاد دا، داهاتی فرۆشی نهوتهكهیان ٥٠٠ ملیارد دۆلار بوو، بهڵام سهرهڕای ئهم داهاتهكهڵانه، نهدهرفهتی پیشهییان خوڵقاند، نهتهوهرۆمیان كۆنتڕۆڵ كرد و نهخزمهتگوزاریی گشتییان پهرهپێدا و بێجگهلهههژاری و بێكاری و حهقدهستی نهدراوی كرێكاران و تهوهرۆم و گرانی و زیانهكۆمهڵایهتیهكانی سهرچاوهگرتوو لهفهلاكهتی ئابووری، هیچ شتێكی دیكهیان بۆ ئهم كۆمهڵگایهبهدیاری نههێنا. سندووقهكانیقرض الحسنه، كهسوودی بانكییان لهگهڵ پێوهرهدینییهكان بهناتهبا دهزانی، بوون بهبۆنگای دزیی پیشهیی و ئهو نهختهپاشكهوتهی كهتوێژهمامناوهندهكانی كۆمهڵگا بوویان، تاڵانیان كرد و ووشهیماڵبهتاڵانچووانیان خستهناو فهرههنگی ووشهكانی ئهم كۆمهڵگایهوه‌. ئهرزشهمهزههبیهكانی خۆیان، نهتوانی وهك مۆدێلی ئهخلاق و شێوازی ژیان، بهسهر زۆربهی ئهم كۆمهڵگایهدا بسهپێنن. ههموو پڕۆژهپڕههزینهكانی پهرهپێدانی خورافات، تهنیا بوون ناندێنێك بۆ كۆمهڵێك ئاخوندی كۆنهپهرست. ئهو منداڵانهی كهبه‌ “موسابقهی قورئان و چل حهدیسبار هاتبوون، لهتازهلاوی و لاویدا بهچاوی عهقڵ لهمهزههب ههڵگهڕانهوه‌. خامنهیی تهنانهت بهسهر ئهو پێناسهفریوكارانهیهی كهخومهینی لهووشهیموستهزعهفانبووی، پێداچوونهوهی كرد و بهڕوونی نهفرهتی خۆی لهتوێژهههژارهكانی كۆمهڵگا، لهو پێناسهتازهیهیدا، نیشان دا. لهحهرام كردنی مووسیقا و وهرزش و شهترهنجهوهدهستیان پێكرد، بهڵام بهرهبهرهموقاومهتیان تێكشكا و پاشهكشهیان كرد. ویدێئۆ و ماهوارهو ئینتێرنێت بهحوكمی باروودۆخی بابهتیی جیهان و ئێران، ڕێگای خۆیان بهرهو پێشڕهویی زیاتر، كردهوه‌. حیجاب كهلهڕژیمی ئیسلامیدا نیشانهی دیلیهتی و سووكایهتی بهمرۆڤی ژن بوو، وهك سهمبۆل و ئاڵای ئازادیی ژن، لهسهر لابردرا و لهسهرشهقامهكان ههڵكرا. دوژمنایهتی لهگهڵ ئهمریكا كهتهنیا سهمبۆلی پاشماوهی ئیدێئۆلۆژیی حكوومهتی ئیسلامی بوو، لهئێستادا لهژێرناوی سازشی قارهمانانهدا، خهریكهمفع دهبێتهوه‌. دوایین قهیران كهبێتواناییهكانی كۆماری ئیسلامیی بۆ ههمووان ئاشكرا كرد، ویرووسی كۆرۆنا بوو. درۆنانهوه، بڵاوكردنهوهی ئاماری ناڕاست، بێ كهفایهتی، ئاشكرا بوونی لاوازیی ژێرخانهكانی تهندرووستی و دهرمانی، گرتنهبهری سیاسهتی ناتهبا، كهتا بهمڕۆش ههروا درێژهی ههیه، قهیرانی كۆرۆنا ی كردبهكارهساتێكی قهرهبوونهكراوهبۆ كۆمهڵگای ئێران.

لهڕاستیدا، ئهمڕۆ، له‌ “پڕۆژهی كۆماری ئیسلامی، تهنیا شتێك كهماوهتهوه، هێزی سهركوتی ڕاستهوخۆیه‌. بهڵام ئهم هێزهش لهمهسیری لهناوچوونی دایه‌. ساڵی ڕابردوو، لهئاخێزی مانگی خهزهڵوهردا، واتهلهجهرهیانی یهكێك لهئاخێزه مهزنهجهماوهریهكان، لهماوهی دوو ڕۆژدا، ههزار و ٥٠٠ كهسیان كوشت، ههزاران كهسیان بریندار كرد، نزیك به١٠ ههزار كهسیان دهستبهسهر كرد، بهڵام سهرهڕای ههموو ئهوانه، نهیانتوانی كۆمهڵگا چاوترسێن و بێدهنگ بكهن و دیتمان كهلهدواڕۆژی ئاخێزی مانگی خهزهڵوهرهوهموقاومهت لهدهیان شوێنهوهسهری ههڵدا. بێگومان، ههمووی ئهوانه،پایهماددیهكانی بێ هیوایی واقعیی سهروتار نووسی ڕۆژنامهی كۆماری ئیسلامین كهلهچارهڕهشیی خۆیهوهدهناڵێنێ.‌

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-