به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كاتژمێر دووی شه‌وی ڕابردوو، فه‌رمانی چۆڵكردنی پادگانی شه‌هید ده‌رویش له شاری ئه‌هواز له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ركراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و ئا‌مریكا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه ترسی هێرشێكی دیكه له دڵێدایه، زۆربه‌ی شاره سنوورییه‌كانی میلیتاریزه كردووه و ته‌نانه‌ت كەره‌سه‌ته‌یكی زۆری سه‌بازی و چه‌كی قورسی ڕه‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان كردووه. له دوایین هه‌وڵه‌كانی ڕژیمدا، پادگانی شه‌هید ده‌رویشی ئه‌هواز چۆڵكراوه، به‌ڵام هێشتا سه‌باره‌ت به ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیمه‌وه زانیارییه‌ك به ده‌ستمان نه‌گه‌یتشووه.
