بنیامین نتانیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: گرووپی حه‌ماس ئاگربه‌ستی ناوێت و بڕیاری داوه هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌موو كه‌رتی غه‌زه داگیر بكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسڕائیل، هێشتا كابینه‌ی ئه‌منیه‌تی ئه‌و وڵاته ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی نتانیاهوو نیشان نه‌داوه به‌ڵام نتانیاهوو سووره له سه‌ر ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنی نیزامی له‌و شوێنانه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس زیندانی كراون. هاوكات به‌هۆی گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، ئاواه‌ركانی ئه‌و باریكه‌یه له دۆخێكی كاره‌ساتباردا ده‌ژین و ڕۆژی ڕابردوو ٥٦ فه‌له‌ستینی دیكه له كاتی وه‌رگرتنی یارمه‌تی مرۆیی به ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسڕائیلی گیانیان به‌خت كردووه.