به‌هۆی نایه‌كسانی وزه، ده‌وڵه‌ت فه‌رمانی داخستنی كارخانه‌كانی سیمان و فولادی وڵاتی بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ ده‌ركردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وه‌زاره‌تی كیشوه‌ری ڕژیم له ڕێگه‌ی ناردنی كورته‌نامه‌وه خاوه‌ن كارخانه‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه دۆخی وزه قه‌یراناوییه و ئه‌بێ بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ كار و چالاكییه‌كانیان ڕابگرن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕیزێكی دوور و درێژ له به‌رده‌م كارخانه‌كانی سیمان دا درووست بووه و كامیۆن‌داران سه‌ره‌یان به‌ر ناكه‌وێت. شۆفێرانی ناڕازی به میدیاكانیان ڕاگه‌یاند: خاون كارخانه‌كان به بیانووه‌كانی خراپی سیسته‌م، گۆڕانی شیفتی كاری و نه‌بوونی كاره‌با چه‌ندین كاتژمێر ڕایانده‌گرن و به‌شێكیان سیمانیان ده‌ست ناكه‌وێت.