چهارشنبه – ۱۴ فروردین – ۱۳۹۸ , 03 – 04 – 2019
فرێدریش ئینگڵس
ئێستا سی و سێ ساڵ پاش یه‌كه‌مین بڵاوبوونه‌وه‌ی “هه‌ژده‌هه‌می برومێر”، پێویستی سه‌رله‌نوێ بڵاوبوونه‌وه‌ی هاتووه‌ته‌وه گۆڕێ. ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و به‌رهه‌مه هه‌تا ئێستاش ته‌نانه‌ت تۆسقاڵێكیش له‌گرینگی خۆیی له‌ده‌ست نه‌داوه.
به‌راستیش ئه‌و به‌رهه‌مه، داهێنه‌رانه بوو. ده‌ستبه‌جێ پاش رووداوێك كه وه‌كوو نركه‌ی هه‌وره تریشقه له‌ئاسمانی بێ هه‌وردا، ته‌واوی جیهانی سیاسه‌تی تووشی سه‌رسووڕمان كرد، ژماره‌یه‌ك به‌هات و هاوار له‌عنه‌تیان لێكرد‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به‌رێگای رزگاربوون له‌شۆڕش و سزایه‌ك بۆ بهلاڕێداچوونهكانیان زانی، به‌ڵام خودی رووداوه‌كه هه‌مووانی تووشی سه‌رسووڕمان كردبوو و هیچكه‌س له‌واتاكه‌ی تێنه‌ده‌گه‌یی؛ به‌ڵێ ده‌ستبه‌جێ پاش وه‌ها رووداوێك ماركس به‌رهه‌می كورتی خۆی بڵاوكرده‌وه كه‌تێیدا هه‌موو ره‌وتی مێژووی فه‌ڕه‌نسا له‌كاتی رووداوه‌كانی رۆژانی فێوریه به‌پێی پێوه‌ندی ده‌رونیان روون كراونه‌ته‌وه‌و نیشان دراوه كهموعجیزهی دووهه‌می دێسامبر (1) شتێك نییه، بێجگه له‌ئاكامی سروشتی و جه‌بری ئه‌و پێوه‌ندیه. هه‌روه‌ها ماركس بۆ ئه‌و كاره هیچ پێویستی نه‌ده‌دی كه به‌چاوێكی سووكه‌وه چاوی پاڵه‌وانی كوده‌تا نه‌كات، كه به‌راستی پڕبهپێسی بوو. ماركس دیمه‌نه‌كه‌ی وه‌ها مامۆستایانه كێشا كه هه‌ركام له له‌قاودانه‌كانی دواتر ته‌نیا به‌ڵگه‌یه‌كی نوێ بوون بۆ سه‌لماندنی راستی ئه‌و دیمه‌نه. ئه‌و تێگه‌یشتنه قووڵه له‌مێژووی زیندووی رۆژ و بۆچوونه روونه‌ی ناوه‌رۆكی رووداوه‌كان له‌هه‌مان كاتی روودانیاندا، به‌راستی لفی نییه.
به‌ڵام بۆ ئه‌و كاره زانستی قووڵی ماركس سه‌باره‌ت به‌مێژووی فه‌ڕه‌نسا پێویستی ده‌كرد. فه‌ڕه‌نسا وڵاتێكه كه‌خه‌باتی مێژوویی چینایه‌تی تێدیا زۆرتر له‌هه‌ر وڵاتێكی دیكه هه‌موو جارێك ده‌گه‌یه‌ته لوتكه‌ی خۆیه‌وه. له‌فه‌ڕه‌نسا ئه‌و شێوه سیاسیه به‌رده‌وام له‌حاڵی گۆڕانه‌ی كه ئه‌و خه‌باته چینایه‌تیه تێیدا له‌ئارادایه‌و ئاكامه‌كانی ره‌نگده‌داته‌وه، به نه‌خشینترین شێوه تۆمار كراون. فه‌ڕه‌نسا كه له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی بوو و له‌سه‌ره‌تای رۆنێسانسهوه بوو به‌وڵاتێكی كلاسیكی پاشایه‌تی میراتی یه‌كپارچه، له‌شۆڕشی مه‌زندا، بار و به‌ندیلی ده‌ره‌به‌گایه‌تی تێكهوهپێچاو وه‌ها به‌ردی بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی بهروونیهكی كلاسیك رژاند كه له‌هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپایی دیكه‌دا لفی نه‌بوو. خه‌باتی پڕۆلیتاریای شۆڕشگێڕ له‌دژی بۆرژوازی ده‌سه‌ڵاتداریش، له‌وێدا، وه‌ها شێوه‌یه‌كی تووند به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت كه‌وڵاتانی دیكه‌دا وێنه‌ی نییه. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه ماركس بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مێژووی فه‌ڕه‌نسا گرینگیه‌كی تایبه‌تی پێ ده‌داو نه‌ك ته‌نیا مێژووی رابردووی فه‌ڕه‌نسای لێكده‌دایه‌وه، به‌ڵكوو ئاگاداری هه‌موو ساتهكانیشی بوو و به‌رده‌وام ده‌ستی ده‌دایه كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویست له‌سه‌ر، تاكوو له‌داهاتوودا كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێت. به‌م هۆیه‌وه، رووداوه‌كان هیچكاتێك نه‌یانتوانی تووشی سه‌رسووڕمانی بكه‌ن.
خاڵێكی دیكه‌ش كه‌ده‌بێ ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه‌ماركس بۆ یه‌كه‌مین جار یاسای گه‌وره‌ی حه‌ره‌كه‌ی مێژووی كه‌شف كرد، كه به‌پێی ئه‌و یاسایه، هه‌موو خه‌باتێكی مێژوویی چ خه‌بات له‌بواری سیاسی، ئایینی، فه‌لسه‌فی یان له‌هه‌ر بوارێكی دیكه‌ی ئایدهئۆلۆژیك، له‌راستیدا، شتێك نییه بێجگه له‌ره‌نگدانه‌وه‌ی كه‌م تا زۆر روونی خه‌باتی چینایه‌تی كۆمه‌ڵگا. هه‌روه‌ها بوونی ئه‌و چینانهو به‌مپێیه ناكۆكی نێوانیان به‌نۆره‌ی خۆی گرێی خواردووه به‌گه‌شه‌ی بارودۆخی ئابووری و تایبه‌تمه‌ندی و شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان و مامه‌ڵه (كه‌هه‌مان شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان چۆنیه‌تیه‌كه‌ی دیاری ده‌كات). ماركس ئه‌م یاسایه‌ی كهگرینگیهكهی بۆ مێژوو، به‌قه‌د یاسای توانایی گۆڕینی وزه بۆ زانستی سروشتی بوو، لێره‌دا وه‌كوو كلیلی تێگه‌یشتن له‌مێژووی كۆماری دووهه‌می فه‌ڕه‌نسا به‌كاری هێنا. ماركس له‌رووی ئه‌و مێژووه‌وه، عه‌یاری یاسایه‌كی كه كه‌شفی كردبوو، دۆزیه‌وه‌و ئه‌مڕۆكه كه ٣٣ ساڵ له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه تێپه‌ڕ ده‌بێ، ده‌بێ دانی پێدابنێین كهئاكامهكانی دره‌وشاوه بووه.
فرێدریش ئینگڵس
ساڵی ١٨٨٥