کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌ 3

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌رپرسانی زیندانی نه‌غه‌ده‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌به‌نه نێو زیندان و به‌ به‌ندكراوانی گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری ده‌فرۆشن.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی گوڵان به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، باروودۆخی زیندانی نه‌غده‌ كاره‌ساتباره‌، دۆخی بێهداشت و خۆراك زۆر خراپه و به‌ندكراوان له‌ ڕێگه‌ی بێبه‌ش كردن له‌ مافه‌ سه‌رتاییه‌كانیان ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌ ئاست پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ په‌روه‌نده‌ی ئازیزانیان، نه‌دانی مافی مه‌ره‌خه‌سی و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی له‌به‌رده‌م زیندان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان، به‌رپرسانی زیندان به‌ ئه‌نقه‌ست حه‌بی ڕه‌وانگه‌ردان و مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ نێو به‌ندكراواندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌شێكی زۆر له‌ به‌ندكراوان تووشی كێشه‌ی ده‌روونی بوون.