کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

فرۆشتنی به‌رینی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ له‌لایه‌ن لاوانی ئێرانیه‌وه‌ له‌ عێراق

فرۆشتنی به‌رینی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ له‌لایه‌ن لاوانی ئێرانیه‌وه‌

ڕۆژنامه‌ی “جیهانی سه‌نعه‌ت” ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه‌ ڕێژه‌ی فرۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ له‌لایه‌ن لاوانی ئێرانیه‌وه‌ له‌ وڵاتی عێراق تا ڕاده‌یه‌كی مه‌ترسیدار چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌ژاری و بێكاری ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌وته‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌، لاوانی ئێران به‌ مه‌به‌ستی فرۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ بۆ عێراق، توركیا و ئیماراتی یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی سه‌فه‌ر ئه‌كه‌ن و ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان له‌ ٧ هه‌زاره‌وه‌ بۆ ١٥ هه‌زار دۆلار ئه‌فرۆشن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی گورچیله‌ و ئه‌ندامانی دیكه‌ی جه‌سته‌یان ده‌فرۆشن له‌ نێوان ١٨ بۆ ٤٠ ساڵ دایه‌ و یه‌كێك له‌و ئوستانانه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی فرۆشتنی گورچیله‌ی له ‌وڵاتی عێراق هه‌یه‌ كرماشانه.