به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی سووریا نووسراوه‌یه‌كی ڕوو له مزگه‌وته‌كان نووسیوه و هێرشی گروپه جیهادییه‌كانی وه‌كوو فتوحات پێناسه پێ كردووه.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و نووسراوه كه له لایه‌ن “محه‌ممه‌د ئه‌بو خه‌یر شوكری” وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی سووریاوه واژۆ كراوه، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته له مزگه‌وته‌كانی سووریا، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له دسه‌تكه‌وته‌كانی گروپه جیهادییه‌كان كه وه‌كوو “فتوحات” پێناسه‌ی كراوه،سه‌ما و جێژن بگرن. شایانی باسه “فتوحات” و “ته‌كبیر لێدان” له شه‌ریعه‌ت و لێكدانه‌وه‌ی ئیسلامدا دژ به كافران به كار دێت، پێناسه‌یه‌ك كه هه‌موو كات گروپه جیهادییه‌كان دژ به كوردانی ڕۆژئاوا به كاریان هێناوه.
