کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکداری لە ئەهواز

شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکداری لە ئەهواز 1

شەوی ڕابردوو، چەندین خاڵی پشکنین و شوێنی مانەوەی هێزەکانی ڕژیم لە شەقامەکانی شاری ئەهواز، لە لایەن چەند گروپێکی چەکداری نەناسراوەوە کرایە ئامانج.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە هۆی هەڕشەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەروەها لە ناوچوونی بنکە سەربازییەکان لە شارەکان، بە ناچار لە شەقامەکان و لە کەمپە کاتییەکاندا جێگیر کران. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، چەندین خاڵی پشکنینی ئەم هێزانە لە لایەن چەند گروپێکی نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج و ڕاپۆرتەکان باس لە لە سەروە بوونی ژمارەی کوژراوانی ڕژیم دەکەن. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ژمارەی کوژراوان و بریندارانی ڕژیم زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە و هیچ گروپێک ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.