ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٢، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئه‌و پارێزگایه هاتە ئاراوە و بە هۆیەوە ١٠ کەس لە هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی کوژران و ٣ شەڕڤانیش گیانیان به‌خت كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی یەکشەممە ۵ی خەرمانان، شەڕڤانانی هەسەدە لە كانتۆنی حەسەکە، “ئەحمەد خەبیل” ناسراو بە “ئەبوو خەولە”، سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور، براکانی و هەندێک سەرکردەی مەجلیسەکەیان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش و هێزه‌كانی سه‌ر به توركیا و ئێران دەستبەسەر کرد، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور له وڵامدا هێرشیان کردە سەر چەند بنکەیەکی هێزەکانی سووریەی دێموکرات و شەڕ ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه ٣ شه‌رڤان گیانیان به‌ختكرد و ١٠ هێزی ئه‌و مه‌جلیسه كوژران و ١٦ كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
