بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی شەپۆلی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، ژمارەیەک لە ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەند شاری جیاوازدا کرانە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، لە کرماشان پادگانێکی پەیوەندیدار بە سپای پاسداران بۆردومان کراوە و هاوکات لە تاران، ئیسفەهان، شیراز و بوشهەر چەند تەقینەوەیەکی بەهێز هەست پێکراوە. سەرچاوە خۆجێییەکان باس لە بڵاوبوونەوەی دوکەڵ لە ئاسمان و داخستنی هەندێک لە ڕێگاکان دەکەن.
لە کرمانیش، بە پێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر بنکەیەکی هێزی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی، ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیان تا ئێستا بە شێوەی فەرمی ڕاگەیەنراوە.
