کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

شەپۆلی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنان

شەپۆلی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵ

 

ڕۆژی ڕابردوو، ئیسرائیل شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر  پێگەکانی حیزبوڵڵا لە بیروت دەستپێکرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لەم هێرشانەدا باشووری بەیروت بە توندی بە ئامانج گیراوە و چەندین بنکە و پێگەی سەربازیی پەیوەندیدار بە حیزبوڵڵا بە تەواوی لە ناو براون. هەروەها لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا، ژمارەیەک لە بیناکان ڕووخاون و زیانێکی بەرچاو بەر هێزەکانی حیزبوڵڵا گەیشتووە. لە هەمان کاتدا، شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوونی شارومەندان لە ناوچەکانی باشووری لوبنان دەستیپێکردووە و زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ناچار بوون ماڵ و شوێنی خۆیان بەجێبهێڵن.