کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان پاش ڕێککەوتنی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا

شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان پاش ڕێککەوتنی نێوان کۆماری

بەپێی دوایین هەواڵەکان، پاش ڕێککەوتنی نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران دەستیپێکردووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە سەدان هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکان بە تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژ بە ڕژیم،کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە پێگە هەستیارەکانی ڕژیم،ناردنی وێنەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵاتو هەروەهاهەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵاتدەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. لە هەمان کاتدا بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان هەڕەشەیان لێکراوە کە پێویستە هەواڵی دەستبەسەرکرانی ڕۆڵەکانیان بڵاو نەکەنەوە ئەگینا جارێکی دیکە نایانبیننەوە.