کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

شەپۆلی ناڕەزایەتی جەماوەریی لە ئیسرائیل لەدژی نەتانیاهۆ

12314714 892

ڕۆژییەکشەممە١یسێپتامبربەرامبەربە١١یخەرمانانیساڵی١٤٠٣،بەبڵاوبوونەوەیهەواڵیمەرگیشەشبارمتەیئیسرائیلیلەغەززە،سەدانهەزارکەسڕژانەسەرشەقامەکانلەدژیکابینەکەینەتانیاهۆوداوایئاگربەستوڕێکەوتنیخێراودەستبەجێیانکرد. پاشنیوەڕۆیئەوڕۆژە،هیستادرات،فیدراسیۆنیکرێکارییئیسرائیل،بۆیەکەمینجارلەدوای٧یئۆکتۆبەری٢٠٢٣ەوە،

لە ناڕەزایەتی بە  کەمتەرخەمی کابینەی ئیسرائیل سەبارەت بە ئازادکردنی دیلەکانی دەستی حەماس لە غزه داوای مانگرتن و خۆپیشاندانی سەرتاسەریی کرد. ئارنۆن بار دەیڤید، سەرۆکی فیدراسیۆنی کرێکاریی ئیسرائیل وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو بانگەوازە وتی، مانگرتن و خۆپیشاندانەکانی ئێستا بۆ یەک ڕۆژە، بەڵام ڕەنگە ئاکسیۆنی دیکەش لە داهاتوودا پێویست بێت. ڕۆن تۆمەر، سەرۆکی یەکێتی ئاسنگەران دەڵێت: “ئاشتی و ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس پێویستییە و مەرجی یەکەمیشی بریتییە لە ئازادکردنی بارمتەکان“. ناوبراو هەروەها وتی،ئەم شەڕە کۆمەڵگەی ئیسرائیل و ئابوورییەکەی لەبەریەک ترازاندووە“. ئەنجومەنی بنەماڵەی بەدیلگیراو و بێسەروشوێنەکان داوای لە هاوڵاتیانی ئیسرائیل کرد کە بە پەیوەست بوونیان بەوخۆپیشاندانە بەربڵاو و سەرتاسەرییەسەرجەم کار و چالاکییەکانی وڵات بوەستێنن. ئەنجومەنی بازرگانی ئیسرائیل کە نوێنەرایەتی زۆربەی کرێکارانی کەرتی تایبەت دەکات لە ٢٠٠ گەورەترین کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە، پشتیوانی لە بانگەوازەکەی هیستادرات کرد. ڕۆژی دووشەممە سەدان هەزار کەس بە دروشمی: ” بارمتەکانمان بە زیندوویی دەوێتەوە، ڕژانە سەر شەقامەکان و هەموو چالاکییەکی وڵاتیان وەستاند. دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل و لەپێشەوەی ئەوان حیزبە ڕاستە توندڕەوەکان، پاش شەش کاتژمێر لە ڕێگەی دادگای باڵاوە بانگەوازی فیدراسیۆنەکەیان بە ئەکتێکی سیاسی ناوبرد و بە نایاساییان لەقەڵەم دا. ئەگەرچی ڕێبەرانی فیدراسیۆن و یەکێتییە هاوپەیمانەکانی، ڕایانگەیاند کەپابەندی یاسا دەبن، بەڵام خۆپیشاندەران لە هەندێک لە شارەکان بە دانی دروشم لەدژی نەتانیاهۆ، مانگرتن و خۆپیشاندانەکەیان درێژە پێدا.

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی ٣١ی ئاگۆست تەرمی ئەو بارمتانەی دۆزیەوە و ئیدیعای کرد کە حەماس کوشتوونی. بەرپرسی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس ئەو ئیدیعایەی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە. ئەندامانی تیمی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس دەڵێن کە هەر جارێک هەردوولا لە ڕێککەوتن نزیک دەبنەوە، دانوستانکارانی ئیسرائیل مەرجی نوێ دەهێننە ئاراوە و دانوستانەکان بە بنبەست دەگەیەنن. بنەماڵە و کەسوکاری بارمتەکانیش دەڵێن کە تا چەند ڕۆژ لەمەوبەر بارمتەکان لە ژیاندا بوون. ئەوان هەروەها دەڵێن، نەتانیاهۆ ئامادە نییە سازش لەگەڵ حەماس بکات بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، هەربۆیە بە بەرپرسی مەرگی منداڵەکانیانی دەزانن. کوژرانی بارمتەکان، ناکۆکی نێوان وەزیری بەرگری کۆنەپەرست و سەرۆک وەزیری قووڵتر کردووەتەوە. بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکاش بە شێوەیەکی ڕیاکارانە، نەتانیاهۆی تۆمەتبار کرد بەوەی کە کارێکی ئەوتۆی بۆ ئازادکردنی بارمتەکان نەکردووە. هەروەها یائیر لاپید ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنیش هێرشی توندی کردووەتە سەر نەتانیاهۆ. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆک وەزیر بەردەوام دەیەوێت لە پابەندبوونی پێشووی بە کۆنترۆڵی دەروازەی ڕەفەح لەڕێگەی نیزامییەوە تا پێداگری ئێستای لەسەر کۆنترۆڵکردنی ڕێڕەوی فیلادلفیا (ڕێڕەوی سنووریی نێوان میسر و کەرتی غەززە)، وەک بیانوویەک بۆ درێژەدان بەو شەڕە کەڵک وەربگرێت. لاپید هەروەها دەڵێت، تاکە شتێک کە بۆ ئەو گرنگە، ئەوەیە کە کابینەکەی نەڕوخێت. ئەو وتی، لەمێژووی ئیسرائیلدا هیچ کەسێک لە نەتانیاهۆ زیاتر بە ئاراستەی بەهێزکردنی حەماس کاری نەکردووە و لەدرێژە قسەکانیدا، ناتانیاهۆی بە پێدانیجانتای پڕ لە دۆلاربە حەماس بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری دەسەڵاتی فەلەستین و قووڵتر کردنەوەی کەلێن و ناکۆکییە ناوخۆییەکانی نێوانیان تۆمەتبار کرد.

مانگرتن و خۆپێشاندانەکانی ئێستا لە دوای هێرشی هەمەلایەنەی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی غەززە و کوشتاری جینایەکارانەی زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس کە دوو لەسەر سێیان ژن و منداڵن و هەروەها وێرانکردنی ئەو ناوچەیەوە، گەورەترین چالاکیی ناڕەزایەتی لە دژی کابینەی ڕاستی توندڕەوی ئیسرائیل بووە. چارەنووسی خودی نەتانیاهۆ بەستراوەتەوە بە درێژەی شەڕ و تەنانەت تەشەنەسەندنی ئەو شەڕە بۆ ناوچەکە. ئەگەر ئەم ئاکسیۆن و ناڕەزایەتییە بێ وێنانە بتوانن کابینەکەی بڕوخێنن، بە دڵنیاییەوە ناوبراو بەهۆی پەروەندەی دزی و گەندەڵییەکانی، لەگەڵ گوشارێکی زۆر و تەنانەت زیندانیش بەرەوڕوو دەبێتەوە. بەڵام مەسەلەکە لە چارەنووسی سیاسەتمەدارێکی کۆنەپەرست ئەولاترە. ئەم ئاکسیۆنە بەربڵاو و جەماوەرییە، نیشانەی بوونی قەیرانێکی قووڵە لە کۆمەڵگەی ئیسرائیلدا. ئەم قەیرانە خۆی بەشێکە لە قەیرانی ڕوو لە پەرەسەندنی سیستەمی سەرمایەداری لە جیهاندا. چینی کرێکاری ئیسرائیل سەرەڕای ئەوەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی فیدراسیۆنێکی ڕیفۆرمخوازدایە، بەڵام بەو ئاکسیۆنەی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان و ڕۆژانی دواتر، نیشانیدا کە تاکە هێزێکە کە توانایی چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکانی کۆمەڵگەی ئیسرائیل و لەوانە گرنگترینیان مەسەلەی شەڕی غەززەی هەیە.