بە پێی دوایین هەواڵەکان، لەدرێژەی هێرشە هەواییەکان بۆ سەر ئێران، چەند ناوەندێکی سەربازی و ئەمنیی لە چەند شارێکی وڵات بوونەتە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، لە تاران ناوەندێکی هەوافەزای سپای پاسداران لە ناوچەی چیتگەر، پادگانی “میقداد” لە ڕۆژئاوای شار و هەروەها بینای سپای حەیدەری کەڕاڕ لە پەرەند ئامانجی هێرشەکان بوون. هەروەها ناوچەیەکی پیشەسازی لە پشت شیرکەتی سایپا کە وتراوە بۆ چالاکییە سەربازییەکان بەکاردەهاتووە، هێرش کراوەتە سەری. هاوکات لە شیراز پادگانێکی سەربازی لە شەقامی سومەیە مووشەکباران کراوە و پاش ئەوە دەنگی چەندین تەقینەوە لەو ناوچەیە بیستراون. هەروەها ڕاپۆرتەکان لە بوشێهر باس لە هێرش بۆ سەر هەندێک پایەگای سەربازی دەکەن و لە پۆلدۆختەری لۆرستانیش وتراوە بینای ئیدارەی ئیتلاعات بە دوو بۆمب کراوەتە ئامانج.
