کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شەپۆلی بەربڵاوی هێرش بۆ سەر ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕژیم لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

شەپۆلی بەربڵاوی هێرش بۆ سەر ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕژیم ل

 

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی شەپۆلی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل و ئامریکا بۆ سەر ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی، ژمارەیەکی زۆر لە بنکە و شوێنە هەستیارە سەربازی و ئەمنییەکان لە چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرانە ئامانج.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە شارەکانی سنە، مەریوان، دیواندەرە، کامیاران و هەروەها چەند ناوچەیەکی دیکە، بنکەکانی سپای پاسداران، ناوەندەکانی ئیتلاعات و هێزە تایبەتەکان بە توندی بەر هێرش کەوتوون. ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە هەندێک ناوچەدا دوکەڵی ڕەش لە ئاسمان بڵاو بووەتەوە و لەرزەی تەقینەوەکان لە ناوچەکانی دەوروبەریش هەست پێکراوە. هاوکات سەرچاوەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە زیانێکی زۆری ماددی بەر ناوەندەکان گەیشتووە و هێزەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ناوچەکاندا بڵاوبوونەتەوە و ڕێگاکان داخراون. تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەسەر ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراوان و بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لە زیانێکی گیانی دەکەن.