ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕێبەندان، شەشەمین دادگاییکردنی “ئەسکەندەر لوتفی”، مۆعهلیم و ئەندامی کانوونی سێنفیی مۆعهلیمانی کوردستان له شاری مەریوان، لە لقی ١٠٤ی دادگای جەزایی شاری سنە بەڕێوە چوو.
لەو دادگاییکردنەدا، دەیان کەس لە مۆعهلیمانی شارهكانی مەریوان و سنە بەشدار بوون. زیاتر لە ٥٠ کەس لە مۆعهلیمانی مەریوان کە بۆ پشتیوانی لە ناوبراو و چالاکانی سێنفیی دیکە، خۆیان گەیاندبووە ئهمشاره و لە حەساری دادگا، لەگەڵ ژمارەیەک لە مۆعهلیمانی شاری سنە له نێو سالۆنی ئهم دادگایه كۆبوونهوه. دۆسیەی ئەو ئەندامەی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران، لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ، لەسەر سکاڵای ئیتلاعاتی سپای پاسداران، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، هاوکات لە لقی یەکی دادگای ڕژیم و لقی ١٠٤ی جەزایی سنە، تاوتوێ کرا. “ساڵح نیکبەخت”، پارێزەری ناوبراو، بە پشتبەستن بە بەڵگەکانی لێپرسینەوە لە دانە پاڵی تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست” و “پڕوپاگەندە دژی نیزام”، بێتاوان بوونی ئەسکەندەر لوتفی لە تەواوی ئەو تۆمەتانەی درابۆه پاڵی ڕاگهیاند.