کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

شکستی ڕژیم لە شانۆی هەڵبژاردندا

photo 2024 06 29 11 02 42

شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی هەینی ٨ی پووشپەڕ بەڕێوە چوو. ئەگەرچی تا کاتی ئامادەکردنی ئەم بابەتە، هێشتا ئەنجامەکانی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆسەی ژماردنی دەنگەکان بە جۆرێک موهەندیسی کراوە کە ئەم شانۆیە، بکەوێتەوە خولی دووەم و لە قۆناغی دووەمیشدا ئەو کەسەی کە جێگەی مەبەستی خامنەیی و سپای پاسدارانە، سەر لە سندووقەکانی دەنگدان دەربهێنێت. ئەو ڕاپۆرتانەی لە ئاستی ئێران و جیهاندا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە تەبلیغات و هەوڵە هەمەلایەنەکانی ڕێژیم سەبارەت بە ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان بەمەبەستی دیاریکردنی چواردەهەمین پێشخزمەت وەک سەرۆککۆمار، لەگەڵ دیواری بێ بایەخی و گرنگی پێنەدانی جەماوەری وشیار و وەخەبەرهاتووی ئێران بەرەوڕوو بووەوە. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بە ماڵپەڕی سیاسی_خەبەری پەیام گەیشتووە، زۆربەی هەرەزۆری بنکەکانی دەنگدان چۆڵ بوون و خەڵک زۆر بە کەمی سەردانی ناوەندەکانی دەنگدانیان کردووە. بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە، لە سەروبەندی نزیکبوونەوە لە ٨ی پووشپەڕ، ڕۆژی بەڕێوەچوونی ئەم شانۆی هەڵبژاردنە، ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵەی دادخوازان، دایکانی شۆڕشی ژینا لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، زیندانیانی سیاسی، هەڵسووڕاوانی کرێکاری، مەدەنی و سیاسی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران و دەرەوەی وڵات، شۆڕای هەماهەنگی ڕێکخراوە فەرهەنگییەکان، ئەنجومەنی سنفی خوێندکاران، سەندیکای کرێکاران و شۆڕای ڕێکخستنی کرێکارانی ناڕازی پیشەسازیی نەوت و گاز لە زیاتر لە ١١٥ شیرکەت، شانۆی هەڵبژاردنی سەرکۆماری ڕێژیمیان بایکۆت کرد و داوایان لە جەماوەری خەباتکار و ئازادیخواز کرد کە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و ئەم گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنە بایکۆت بکەن و نەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

لێرەدا ئاماژە بە چەند نموونەیەک لەو بانگەشانەی بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەین:

ژمارەیەکیزۆرلەکرێکارانیپڕۆژەییعەسەلوویەوباشووریوڵات،ڕۆژیپێنجشەممە٧یپووشپەڕ،لەڕاگەیاندنێکداشانۆیهەڵبژاردنیڕێژیمیانبایکۆتکردو  نووسیان: ” ئێمە هیچ ئومێدێکمان بە چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکانی چینی کرێکار لە ڕێگەی نوێنەرانی چینی سەرمایەدارەوە نییە و بۆ گەیشتن بە ماف و داخوازییەکانمان، تەنیا پشت بە خەباتی یەکگرتووانەی کرێکاران دەبەستین“. شۆڕای هەماهەنگی ڕێکخراوە سنفییەکانی فەرهەنگیانیش ئێران نووسییان: ئەو هەڵبژاردنە بە هیچ شێوەیەک پرسی ئەوان نییە و لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە سەربەخۆکان و بەهێزکردنی دامەزراوە جەماوەرییەکانەوە، بەدواداچوون بۆ ویست و داواکارییەکانیان دەکەن. ژمارەیەک لە ژنانی خەباتکار و شۆڕشگێڕی کوردستان، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنێکەوە داوایان لە هاووڵاتییان لە سەرتاسەری ئێران و کوردستان کرد کە شانۆی هەڵبژاردنی ڕێژیم بایکۆت بکەن. هەروەها کۆمەڵێک لە دایکانی دادخوازی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە ناو و نیشانی خۆیان، بەوپەڕی جەسارەت و بوێرییەوە نووسییان: ” ئێمە وەک کۆمەڵێک لە دایکانی دادخواز و عەداڵەتخواز، گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بایکۆت دەکەین“. ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆکانی تارانیش ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی پووشپەڕ، لە بەیاننامەیەکدا شانۆی هەڵبژاردنی ڕێژیمیان بایکۆت کرد. لە بەشێک لە بەیاننامەکیاندا هاتووە: بەڵام دەنگنەدان بە تەنیا بەس نییە، دەنگنەدان لە حاڵەتێکدا دەتوانێت سوودمەند بێت کە هاوکات بێت لەگەڵ بیرکردنەوە لە بەدیلێک بۆ ئەو دۆخەی ئێستا و خەبات بۆ دەستەبەرکردنی کردنی.

هەروەک ئاماژەی پێکرا، ژمارەیەکی بەرچاو لە دادخوازان و بەتایبەتی دایکانی داغدار، بە فەرمی و لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە داوایان لە خەڵک کرد کە دەنگ نەدەن. گەوهەر عیشقی، دایکی ستار بەهەشتی، وێبلاگنووسێکی کە لەناو زینداندا گیانی بەختکرد، ئەو دایکەی کە لە بزووتنەوەیژن، ژیان، ئازادیدا بە نیشانەی هاودەنگی لەگەڵ کچەکانی ئێران، حیجابی لەسەر خۆی لابرد، لە پەیامێکی ویدیۆییدا، ئەو هەڵبژاردنەی بەشانۆیەکی بێ ناوەڕۆکوەسف کرد و وتی کە بەشداریی هەر هاووڵاتییەک لەمگاڵتەجاڕە شوومە داخزمەت دەکات بەبەهێز بوونی پایەکانیئەم دەسەڵاتە بەد ناوە“. لە دەرەوەی وڵاتیش ئێرانییە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی، لە بەردەم زۆرێک لە ناوەندەکانی دەنگدان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد. لەسەر بەستێنی بێزاریی دەیان میلیۆن کەسی لە کۆماری ئیسلامی و چالاکییە بەربڵاوەکانی بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردن، کە ئاماژە بە هەندێکیان کرا، ناوەندەکانی دەنگدان لە شار و گوندەکانی ئێران و وڵاتانی دەرەوەش، بە چۆڵی مانەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕیحاڵ وەشلە شار و گوندەکانی بەلووچستان، خەڵکی بەلووچ لەو هەڵبژاردنەدا بەشدارییان نەکردووە و بنکەکانی دەنگدان بە چۆڵی ماونەتەوە. لەو ڕاپۆرت و فیلم و ویدیۆیانەدا کە لە ناوەندەکانی دەنگدان لە شارەکانی خاش، سەراوان، زاهیدان، چابەهار، مێهرستان و بنکەکانی تری هەڵبژاردن لە بەلووچستان بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەوێت کە ئەو ناوەندانە بە تەواوی چۆڵن و تەنانەت لە زۆرێکیاندا هیچ کەسێک بەرچاو ناکەوێت.

خەڵک نەک هەر ناوەندەکانی دەنگدانیان لە شار و گوندەکانی ئێران بە چۆڵی هێشتەوە، بەڵکوو زیندانییە سیاسییە بوێرەکانیش، لە ڕێگەی بەیاننامە و ڕاگەیاندنەوە شانۆی هەڵبژاردنیان بایکۆت کرد. بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی قەزڵحەساری کەرەج، هەڵبژاردنەکەیان بایکۆت کردووە و ئامادە نەبوون دەنگ بدەن. لە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤینیش، ٦٧ زیندانی سیاسی، خۆیان لە دەنگدان بوارد. شانۆی گاڵتەجاڕانەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ٨ی پووشپەڕ، گۆڕەپانی نەبەردێکی بەربڵاو بە پانتایی ئێران بوو لە نێوان بەرپرسان، کاربەدەستان و بەکرێگیراوانی ڕێژیم و جەماوەری شۆڕشگێڕ و ناڕازی ئەم وڵاتە، کە تێیدا خەڵک سەرکەوتنێکی شکۆداریان تۆمار کرد. دەستکەوتەکانی ئەم ڕووبەڕووبوونەوە پشووبڕە، لە درێژەی خەباتی شۆڕشگێڕانە و ڕزگاریخوازانەی کۆمەڵانی خەڵکی ئێراندا، بەکار دەهێنرێت. بێ گومان لەم ململانێ سیاسی و چینایەتییەدا، بەرەی نوێ دەکرێتەوە. لە پڕۆسەی ئەم خەبات و ناڕەزایەتیانەدایە کە وردە وردە ڕێکخراوە حیزبی و جەماوەرییەکان شکڵ دەگرن و بەهێزتر دەبن، ڕێبەرانی جێگەی متمانە و باوەڕپێکراو دەردەکەون، ئەڵتەرناتیڤێکی شۆڕشگێڕانە پێکدێت و تەکلیفی کۆماری ئیسلامی و حکوومەتی دوای ئەو ڕژێمەش ڕوون دەبێتەوە. پێویستە هێزە چەپ و ڕادیکاڵەکان ئەرکەکانی خۆیان لەسەر پێداویستییەکانی ئەم پرۆسە چاوەڕوانکراوە، دیاری بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

بەردەوامبوونی خەبات و ناڕەزایەتی کرێکاران، لە جەرگەی هەراوهوریای شانۆی هەڵبژاردندا

-

کوردستانی شۆڕشگێر، پێشەنگی بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردن

-

هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی تۆماج و درێژەی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

-

کرێکارانی نەوت و پێویستی بەهێزکردنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا

-

چارەنووسی دڵتەزێنی پەناخوازان، بەڵگەی ڕسوایی دەوڵەتەکان و سەرمایەداران

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بەبایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ئێران

-