بەپێی ههواڵی گهیشتوو، شیشەی وێنەی “شەریف باجوەر” و “ئومید کۆنەپۆشی” لە پارێزەرانی گیانبهختكردووی ژینگە و لۆگۆی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەلایەن كهسانی سهر به ڕژیمهوه شكێندراون.
بهوتهی هاووڵاتیان، ئەم کردەوەیە لە درێژەی گوشارەکان بۆ سەر چالاکانی ژینگەپارێز، بەتایبەت دوابەدوای چالاکیی بەربڵاو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی مەریوان لە مانگەکانی ڕابردوودا بووە کە بههۆی ناکارامەیی حکوومەتدا هاتە ئاراوە. گوشار بۆ سەر چالاکانی ژینگەپارێز و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا گەیشتووەتە ئاستێک کە تەنیا لە ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢دا، زیاتر لە ٣٠ کەس لە ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە به توندوتیژییەوە دەستبەسەر کران و “مادح خۆشنەواز” ئێستاش ئازاد نهكراوه. جێگای ئاماژهیه كه ڕۆژی شەممە، ٣ی خەرمانانی ١٣٩٧، چوار چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەممەد پەژووهی”، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی “پێڵە و سەڵەسی”، گیانیان بهختكرد.
