قوربانییانی بارودۆخی دژوار و نائەمنی کاری ژێر حاکمییەتی نیزامیی سەرمایەداریی ئیسلامیی، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت. ئەگەرچی ڕاگەیەنەرە خهبهرییهكان بەشێوەی ڕۆژانە چەند گۆشەیەکی ڕووداوەکانی شوێنی کار بڵاو دەکەنەوە، بەڵام دابین نەبوونی ئیمهنیی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکارانەوە، ههتا ئاستێک بەرینە کە ئامارێکی دەقیق سەبارەت بە ڕووداوەکانی شوێنی کار لەبەردەستدا نییە. ڕاپۆرتهكانی ڕووداوهكانی شوێنی کارەوە لە ماوهی یەک هەفتەی ڕابردوو ههتا ڕادەیەک دەرخەری ئەم ڕاستیەیەن.بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە، ڕۆژی سێشەممە ٤ی مانگی ڕەزبەر، کرێکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی “میلاد مورادی” لە کاتی دابەستنی ئاسانسۆڕ لە یەکێک لە ساختومانەکانی ئەمشارە کەوتە خوارێ و گیانی لەدەستدا. بەپێی هەواڵێکی دیكه، بهربوونهوه لە بەرزایی بووهتە هۆی مەرگی کرێکارێکی پەیمانیی کارخانەی لولەسازیی ئەهواز. ڕۆژی چوارشەممە ٥ی مانگی ڕەزبەر کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە ئاومیوەفرۆشیی لە بەندەر عەباس، بەهۆی ڕووداوێکەوە کە لە ئاسانسۆڕێكدا ڕوویداوە گیان لەدەست دەدات. هاوکات، لە خیابانی ١٥ی خۆردادی تاران، کرێکارێک لەکاتی پاک کردنەوەی چاڵاوێک بە قوڵایی ٤٠ میتر گیان لە دەست دەدات. ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕەزبەر وتەبێژی ڕێكخراوی ئاگرکوژێنەوەی تاران باسی لە مەرگی کرێکارێکی بیناسازیی خەڵکی ئەفغانستان بە هۆی کەوتنە ناو چاڵاوێک کرد. هاوکات کرێکارێکی لاو لە کاتی بیرهەڵکەندن لە “سیرجان”ی سەربە ئوستانی کرمان، تووشی تەنگەنەفەسیی دێت و گیانی لەدەست ئەدات.لە ماوهی چهند ههفتهی ڕابردوودا و بە هۆی سێ ڕووداوی جیاجیاوە لە شارەکانی کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد و تاران، لانیکەم ٥ کرێکار كورژراو و بریندار بوون. مودیر کوللی پزیشک قانونیی ڕژیم لە کوهگیلویە و بۆیرئەحمەد باسی لە مەرگی چوار کرێکار بەهۆی ڕووداوهكانی سەرچاوەگرتوو لە کار کرد و سەبارەت بە ڕەوتی ڕوولەههڵكشانی نیگەرانیی دەربڕی. هەروەها کرێکارێکی بیناسازیی دوای کەوتنەخوارەوەی لە قاتی پێنجی بینایەکی ١٦ نهۆمیی لەحاڵی سازكردن لە باکووری تاران بە توندیی بریندار بوو.
لە جەریانی ڕووداوێکدا کە نزیکەی ١٠ ڕۆژ لهمهوبهر لە کارێزێک لە نزیک “کهسکهن”ی سەبزەوار ڕوویدا، ٥ کرێکاری بیرهەڵكەن بێسهروشوێن بوون کە دوای نزیکەی یهك ههفته عەمەلیاتی ئیمداد و نەجات، تهرمهكانیان دۆزرانەوە. جێگای ئاماژەپێدانه كه کەمترخەمیی بەرپرسانی ڕژیم سەبارەت بە دۆخی ئەم کرێکارانە، بووهتە هۆی ئەوەیكه بنەماڵەی کرێکارە ونبووەکان ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە دەست بدەنە کۆبوونەوە و دەربڕینی ناڕەزایەتیی. ئاماری ڕەسمیی وەزارەتی کار نیشانی دەدات، ژمارەی ڕووداوەکانی سەرچاوەگرتوو لە کارەوە لە بەهاری ئەمساڵدا ١٤،٨ لەسەد ههڵكشاوه. بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی کاری ڕژیم، ژمارەی ڕووداوەکانی سەرچاوەگرتوو لە کار، لە هەزار و ٥٧١ حاڵەت لە زستانی ڕابردوو بۆ هەزار و ٨٠٤ حاڵەت لە بەهاری ئەمساڵ بهرز بووهتهوه. پارێزگاكانی گوڵستان، یەزد و کرماشان بە تەرتیب زۆرترین ڕووداوی کاریان بهخۆوه بینیوه کە هاوكات بووهته هۆی مهرگی كرێكارهكهش. پێشتر لە مانگی خهرمانای ئەمساڵدا سەرۆکی کانونی کرێکارانی بیناسازیی وڵات ئیعترافی بهوه کرد کە ئێران ” ڕێکۆردداری” ڕووداوی کاره لەسهر ئاستی جیهان و لە ساڵی ١٣٩٤یشدا بە هۆی ڕووداوی بیناسازیدا، هەزار و ٢٠٠ کرێکار گیانیان لە دەستداوە.
له ئهنجامی ئهم بارودۆخەدا دەبینین کە یەکێک لە گەورەترین ئەرقامی تەلەفات و زایعاتی مرۆیی، لە شوێنی نائەمنی کار و بەرهەمهێنانی سەرمایەدارییەوه سەرچاوە دهگرێت. ئەگەر شەڕ بەجارێک بە هەزاران کەس دەکاتە قوربانیی، بەڵام کار و بەرهەمهێنانی ژێر حاکمیەتی سەرمایەداریی بە شێنەیی، هێدی هێدی بەڵام بەردەوام و ڕۆژانە قوربانیی دەستێنێ. قوربانیی و بریندارەکانی ئەم بوارە تەنها کاتێک کە ئاستی نائاسایی بە خۆوە دەگرێت، ههتا ڕادەیەک بیروڕای گشتیی هەڵدەخڕێنێ.
ڕاستییەکەی ئەوەیە کە کرێکاران نەوە لهدوای نەوە قوربانییانی کار و بەرهەمهێنانی ژێر حاکمیەتی سەرمایەدارین. دەسەڵاتی سەرمایە لە گیان و توانای کرێکاراندایە. سەرمایە هێزەکەی لە جەستە و پەیکەری کرێکاران دەردەکێشێ. سەرمایەداریی بۆ ئەوەی بەردەوام بێت و خۆی ڕاگرێت، دەبێ بە وهلهعێكی هەرچی زیاترەوە هێزی کاری کرێکاران بمژێت. سەرمایەداران لە شەڕ و ڕقابەت لهگهڵ یهكیشدا بۆ ئەوەی خۆیان لە لایەن یەکترەوە قوت نەدرێن، دەبێ هەرچی زیاتر و توندتر کرێکاران بچەوسێننەوە. ئەوە قانون و لۆژیکی سەرمایەیە کە دەسەڵاتی بەسەر بەهەموو یاسایەکی دیكهدا دەشکێ و هەموو مودیر و خاوەنکارێکیش پەیڕەوی لێدەکات.
ڕووداو و مەترسییەکانی سەرچاوەگرتوو لە کار، نائەمنیی دۆخی کار، مەرگی بەزاهیر ڕێكهوت و بێ ئەژمار، لەکارکەوتویی و پیریی پێشوهخته، کەمئەندام بوون، هەموو جۆرە نەخۆشینێکی دژواری سەرچاوەگرتوو لە بارودۆخی نابێهداشتی کار، ئهمانه تەنها گۆشەیەکن لەو کردارهیه کە بەرهەمهێنانی شێوه سەرمایەدارانهكهی، دەرهەق بە کرێکاران دەیکات.
ئهوه ڕوون و ئاشکرایە کە بۆ کۆتایی هێنان بە مهینهتیی و چهرمهسهرییهكانی سەرمایەداریین دەبێ خودی ئەم نیزامە لە ڕیشەوە دەربهێندرێت. بۆ ئەوەشکە جەماوەری ئینسانیی نەبنە قوربانیی کار و بەرهەمهێنانی سەرمایەداریی، پێویستە کۆتایی بهێندرێت بە حاکمییەتی سەرمایهداریی بەسەر ئامرازهكانی کار و بەرهەمهێنان. دەبێ حکومەتی کرێکاران هەموو ئامێر و كهرهستهیهكی بەرهەمهێنان لەژێر دەستی سەرمایەدارن دەربێنێ. بۆ ئهوهیكه پڕۆسەی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتیی، بەڕاستیی بکاتە پڕۆسەیەکی ئینسانیی و ئاگاهانە کە نەك ههر ئینسانەکان نەکاتە قوربانیی، بەڵکوو بە گشتیی لە خزمەت خۆش بژێویی، پەروەردەکردنی توانا و ئیستعدادەکان و بونیاتنانی ژیانێكی مرۆڤه ئازاد و یەکسانەکاندا بێت. ئەمە وڵامی کۆتایی و تاكه وڵامێکیشە کە چینی کرێکار دەبێ بە فەلاکەت و ڕۆژڕەشییەکانی سەرمایەداریی و لەوانە دۆخی نائەمنی کار و بەرهەمهێنان لەم نیزامەی بداتەوە.
بەڵام ههتا کاتێک کە سەرمایەداریی حاکم و دهسهڵاتدار بێت، ههتا کاتێک کە لۆژیکی سەرمایەداریی حوکم بكات و چەوساندنەوەی کرێکاران بەردەوام بێ، ڕێگهی بەرەنگاربوونەوە لە هەموو جێگهیەک، هەمان یەکێتیی و هێزی چینایەتیی ڕێكخراو و وشیاریی چێنایەتیی کرێکارییە کە دەخوازێت ئەم نیزامە دژی ئینسانییە بنێتە گۆڕ. یەکێتیی و هێزی چینایەتیی کرێکاران تاكه ئامرازی بەرەنگاربوونەوەی زهبر و زهنگی نیزامی سەرمایەداریی و سەرمایەداران و دەوڵەتەکانیانە. لەم بوارەدا واتە لە بواری کەمکردنەەی مەترسیی و زیان و قوربانییانی کار و بەرهەمهێنانی سەرمایەداریی و زەمانەتکرانی ئیمهنیی و بێهداشتی شوێنی کار و پێدانی خەسارەت بەو کرێکارانەش کە بە هۆی ئەم ڕووداوانەوە زیان دەبینن، دەبێ هێزی یەکگرتو و ڕێکخراوی کرێکاران بکەوێتە کار و ویست و داواکارییە هەنوکەییەکانی چینی کرێکار بەسەر خاوەنکاران و دەوڵەتی پشتیوانینادا بسەپێنێت.