وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە شەپۆلێکی نوێی سزاکاندا، پاڵاوگەیەکی گەورەی نەوتی لە چین و نزیکەی ٤٠ کۆمپانیای کەشتیوانی و نەوتهەڵگری بەهۆی ڕۆڵیان لە گواستنەوە و کڕینی نەوتی کۆماری ئیسلامیدا، خستووەتە لیستی سزاکانەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە، پاڵاوگەی «هەنگلی پەتڕۆشیمیاڵ» لە شاری دالیان لە ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، نەوتی خاوەی کۆماری ئیسلامی وەرگرتووە. واشنگتۆن دەڵێت ئەم مامەڵانە میلیاردها دۆلار داهاتی نەوتی بۆ حکومەت و دامەزراوە سەربازییەکانی دابین کردووە. ئەم سزادانە هەروەها کۆمەڵێک کۆمپانیا و نەوتهەڵگر دەگرێتەوە کە بەوتەی ئەمریکا بەشێکن لە “کەشتییە سێبەرەکانی” کۆماری ئیسلامی بۆ تێپەڕاندنی سزاکان و گواستنەوەی نهێنیی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان. ئامانجی واشنگتۆن لەم هەنگاوە، بریتییە لە سنووردارکردنی سەرچاوە داراییەکانی کۆماری ئیسلامی و کەمکردنەوەی توانای ئەو حکوومەتە بۆ بەردەوامیی چالاکییە ناهاوسەنگیەکان لە ناوچەدا. شایانی باسه بەرپرسانی ئەمریکا ئاگادارییان داوە کە هەر کۆمپانیا، ناوەند یان نەوتهەڵگرێکی کە لە گواستنەوەی نەوتدا بەشداری بکات، دەکەوێتە لیستی سزاکانەوە.
