وەزارەتی بەرگری تورکیه ڕایگەیاند، ڕۆژی یهكشهممه ٣ی مانگی خهرمانان لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکدا لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە، سێ سەربازی تورکییه کوژراون و حەوت سهربازی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، سەربازە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. ئەوەشی خستووەتەڕوو، سێیەم قۆناغی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکییه لە خاکی هەرێم کە ناونراوە “ئۆپراسیۆنی چنگ” بەردەوام دەبێت. شایانی باسه، لە چوارچێوەى شەڕ و پێکدادانەکانى نێوان تورکییه و گەریلاکانى پەکەکە، سپاى تورکییه جگه له دابهزاندنی سنوور، بەردەوام بۆردومان و تۆپبارانی سنورەکانی برادۆست و زاخۆ و ئامێدی و بناری قەندیلی کردووە و بەوهۆیەشەوە لەگەڵ بە ئامانجگرتنى پێگەکانى پەکەکە، زیانی گیانی و مادیش بەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە کەوتووە.