
کاتژمیر ١ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هەینی ٩ی جۆزەردان، لە شەڕ و تێکەڵچوونی چەکدارانە له نێوان هێزە نیزامییەکانی ڕژیم و گرووپێکی چەکداری نەناسراو لە ناوچه‌ی سەردەشت، سێ کەس لە هێزە نیزامییەکان کوژران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه، سێ كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم به ناوه‌كانی “تەقی بەهەروەر”، “هادی عەبدی” و “عەلیڕەزا ئیسلام دۆست” كوژراون. شایانی باسه، ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه لە ناوچەی “گوریلکە” لە ٢٠ کیلۆمیتریی شاری سەردەشت و لە نزیک ئاواییه‌كانی “بوڵفەت و دووپەزە” ڕوویداوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا ئێستا هیچ لایەن و جەریانێکی سیاسی ئەو شەڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
