قۆناغێكی نوێ له شه‌ڕی بازه‌رگانی له نێوان ئه‌مریكا و چین ده‌ستی پێكردووه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه وه‌زیری دارایی ئه‌مریكا سه‌پاندنی ماڵیاتی نوێی گومرۆكی ١٦ میلیارد دۆلاری به‌سه‌ر هاورده‌ی كاڵا له چینی ڕاگه‌یاند. ده‌وڵه‌تی چین ده‌ستبه‌جێ كاردانه‌وه‌ی نیشان دا و ماڵیاتی گومرۆكی به‌سه‌ر هه‌ر ئه‌و بڕه هاورده‌یه له كالاكانی ئه‌مریكا سه‌پاند و هاوكات له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، سكاڵای برده ڕێكخراوی بازه‌رگانیی جیهانیی. نزیكه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ریش واته، یه‌كی مانگی ژووئییه هه‌ر دوو لایه‌ن ٢٥ له‌سه‌د ماڵیاتی گومرۆكیان به‌سه‌ر كاڵاكانی هاورده‌كراو به بڕی ٣٦ میلیارد دۆلار سه‌پاند. هاوكات ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ئاماده‌كاری بۆ سه‌پاندنی ماڵیاتی نوێی به‌سه‌ر كاڵاكانی چین به بڕی ٢٠٠ میلیارد دۆلار ده‌كات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كونگره‌ی ئه‌مریكا داوای له به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكان و سه‌نایه‌عی گه‌وره كردووه كه تێبینییه‌كانی خۆیان له‌م بواره‌دا ڕابگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی چین ڕایگه‌یاندووه كه به‌سه‌ر هاورده‌كردنی به‌ردی خه‌ڵۆز، گاز، مۆتۆر سیكلێت و ماشین له ئه‌مریكا ماڵیاتی نوێ ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵات چووه‌ته ناو شه‌ڕێكی بازه‌رگانیی له‌گه‌ڵ چین، به‌ڵام له ڕۆژئاوا ئه‌م شه‌ڕه بازه‌رگانییه، له‌دژی یه‌كێتیی ئۆرووپایه و له ڕاستیدا ئاڵمان به‌هێزترین وڵاتی ئابووری ئۆرووپای كردووه‌ته ئامانج. به‌دوور له هێرشی ڕاسته‌وخۆی ترامپ بۆ سه‌ر ئاڵمان به‌هۆی كه‌م هێنانی به‌رچاوی ته‌رازی بازه‌رگانی نێوان دوو وڵات و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی ماڵیاتی نوێ به‌سه‌ر گرینگ‌ترین به‌شی سه‌نعه‌ت واته، سه‌نایه‌عی ماشین سازیی ئاڵمان، سه‌پاندنی ماڵیاتی نوێی به‌سه‌ر هاورده‌ی ماشین له ئه‌مریكا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی چین له‌گه‌ڵ ڕۆڵی هێژمۆنیكی سه‌نایه‌عی ماشین سازیی ئاڵمان له هه‌ر دوو وڵات، ناڕاسته‌وخۆ شه‌ڕێكی بازه‌رگانیی له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئاڵمانه. ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه بازه‌رگانییه، گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له‌دژی ڕووسییه، ئێران و توركییه و كاریگه‌رییه‌كانی كه ئه‌م گه‌مارۆیانه به‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی بازه‌رگانی له نێوان ئۆرووپا و چین هه‌یه‌تی زیاد كه‌ین، به‌مجۆره ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌مریكا به چنگ و ددان به‌دوای سه‌پاندنی هێژمۆنی خۆی به‌سه‌ر جیهانه. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و هێژمۆنی و نه‌زمه‌ی كه ئه‌م هێژمۆنییه له‌سه‌ر بۆنیات نراوه، كه‌لێنی قووڵی كه‌وتووه‌ته به‌ین. ئێستا هه‌م هاوپه‌یمانانی كۆنی ئه‌مریكا و هه‌م ڕكابه‌ره‌كانی، له بیری پێكهێنانی جه‌مسه‌رێكی نوێی ئابووری و ته‌نانه‌ت نیزامی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ئه‌مریكا له جیهان دان. كاتێكه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان له بابه‌تێك له “ڕۆژنامه‌ی بازه‌رگانی” ئاڵمان قسه له‌وه ده‌كات كه كاتی ئه‌وه هاتووه كه هاوپه‌یمانێتی ترانس ئاتلانتیك سه‌رله‌نوێی تاوتوێی بكرێته‌وه، ئاماژه به‌م ڕاستییه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێت: ئۆرووپا نابێ ڕێگه بدات كه ئه‌مریكا پێوه‌ندی بازه‌رگانیی به زه‌ره‌ری ئۆرووپا پێكبێنێت یان ئه‌وه‌یكه، ئۆرووپا ببێت به پایه‌یه‌كی گرینگی نه‌زمی نوێی جیهانیی. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له هێڵه سووره‌كانی یه‌كێتیی ئۆرووپا تێپه‌ڕبێت، له‌وه‌ها حاڵه‌تێكدا یه‌كێتیی ئۆرووپا به ته‌واو هێزی خۆی ده‌بێ به‌ره‌وڕووی بێته‌وه و شوێنی خاڵی ئه‌مریكا له ئه‌گه‌ری پاشه‌كه‌شه‌ی ئه‌م وڵاته له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی جوغرافیایی پڕ كاته‌وه. ناوبراو ته‌نانه‌ت سه‌رتر له‌وه چووه و گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ڕێگاكانی گواستنه‌وه و مه‌عامه‌لاتی پووڵی له‌ژێر چنگی ئه‌مریكای هێناوه‌ته گۆڕێ. له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌م هه‌وڵه، باڵاده‌ستی ئه‌مریكا به‌سه‌ر به‌شی ماڵی جیهان ناهێڵێته‌وه و كۆمپانیاكانی ئۆرووپاش له مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا ده‌پارێزێت. ناوبراو سه‌ره‌ڕای ئه‌م قسانه، باس له پێكهێنانی پڕۆژه‌یه‌كی به‌رگری بۆ داهاتووی ئۆرووپا ده‌كات. به‌باوه‌ڕی ئه‌و ئێستا به له‌ناو چوونی كێشمه‌كێشه‌كانی جیهانی دوو جه‌مسه‌ری، ئۆرووپا و ئه‌مریكا به‌شێكی گه‌وره له زنجیره‌كانی پێوه‌ندی نێوانیان له‌ده‌ست داوه و ئۆرووپا ئێستا خۆی زلهێزێكی جیهانییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی جیهان، ڕووسییه به ئاشكرا هه‌وڵ ده‌دات تا سه‌رله‌نوێی په‌یمانی شانگهای بكات به جه‌مسه‌رێك له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و ئۆرووپا و هاوكات هه‌لی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی و توركییه‌یه و ته‌نانه‌ت په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل، ئیماڕاتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و عه‌ره‌بستانی سعوودی له‌ده‌ست نادات. له هه‌مان حاڵ‌دا، له‌ڕێگه‌ی لووله‌كه‌شی ژێرزه‌وینی گواستنه‌وه‌ی گاز بۆ ئۆرووپا سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی توندی ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت هوشداری ترامپ به ڕاوێژكاری باڵای ئاڵمان ، سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه ئۆرووپا به‌ستراوه‌ته‌وه به گازی ڕووسییه، ڕێگا بۆ چوونه ناو یه‌كێتیی ئۆرووپا هه‌موار ده‌كات. گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له دژی توركییه و توندبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری ئه‌م وڵاته، توركییه ناچار كردووه كه نه‌ته‌نیا له به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌مارۆیانه بوێستێته‌وه و گه‌مارۆ به‌سه‌ر هه‌ندێ له كاڵاكانی ئه‌مریكا له‌وانه، ماشین بسه‌پێنێت، به‌ڵكوو ڕاسته‌وخۆ ڕابگه‌یه‌نێت كه گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له‌دژی ئێران ده‌ور لێده‌داته‌وه. توركییه هه‌روه‌ها خوازیاری ئه‌وه‌یه كه به په‌یمانی شانگهای په‌یوه‌ست بێت كه ڕووسییه، چین و هێند واته زیاتر له یه‌ك له‌سه‌ر سێ كۆمه‌ڵگای جیهان له‌خوده‌گرێت و ئێرانیش كه هه‌تا ئێستا وه‌ك چاو‌دێر بووه، داوای ئه‌ندامێتیی كردووه.
له ڕاستیدا، قۆناغی نوێی شه‌ڕی بازه‌رگانی له نێوان دوو وڵاتی زلهێزی ئابووریی جیهان و دواهاته‌كانی، په‌ره به هه‌رج و مه‌رج و نائارامییه‌كان له جیهان ده‌دات. ئیمپریالیسمی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌م شه‌ڕه بازه‌رگانییه، واقعییه‌ت به ڕۆڵی هێژمۆنیكی خۆی بدات، به‌ڵام ئه‌م ستڕاتێژییه كه له چوارچێوه‌ی “ئه‌مریكای ئه‌وه‌ڵ”ی ترامپ نیشان ده‌دات، له‌گه‌ڵ خۆڕاگری توندی هاوپه‌یمانانی هه‌تا ئێستای و ڕكابه‌رانی ئه‌مریكا به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه نه‌زمی نئێۆلیبراڵی كه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌یه‌ی ٨٠ی سه‌ده‌ی ڕابردوو بوو به نه‌زمی باڵاده‌ستی جیهان و بازه‌رگانی ئازاد یه‌كێك له پێوه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بوو، به شه‌ڕی بازه‌رگانی ئێستا و پشتیوانی ئابووریی درزی جدی تێكه‌وتووه. ئه‌م نه‌زمه ئه‌گه‌ر له‌و به‌شه‌ی جیهانی سه‌رمایه‌داریی كه بووه هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی زۆری سه‌رمایه له‌ده‌ست ژماره‌یه‌كی كه‌م، به‌ڵام له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر ده‌ستكه‌وتی ته‌نیا له‌ناوبردنی ئابووری ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه بووه. هیچ تایه و قه‌ڵایه‌ك نه‌ی ده‌توانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه تاڵانكه‌رانه‌ی نێئۆلیبرالیسم ڕاوه‌ستێت و ئه‌م به‌شه له جیهان بوو به شوێنێك بۆ تاڵان بردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتر. پێویست نییه كه بچین بۆ كارخانه‌كانی ڕستن و چنین له هێند و به‌نگلادێش، شوێنیك كه به ملیۆن ئینسان له‌م كارخانانه به كۆیله كراون. ئه‌وه‌نده به‌سه كه چاوێك له گه‌ڕه‌كه په‌ڕاوێز نشینه‌كانی گه‌وره شاره‌كانی ئێران بكه‌ین. ئه‌وه‌نده به‌سه كه چاوێك به‌سه‌ر ژیانی زیاتر له ٤٠ ملیۆن كه‌س له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا بخشێنین و هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه چاوێك به‌سه‌ر ئه‌واندا بخشێنین كه چه‌ندین مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان سه‌ركوت ده‌كرێت. ئه‌م نه‌هامه‌تییانه ئاكامی هه‌ر ئه‌و نوسخه‌ی نه‌زمی نێئۆلیبراڵییه كه له كاتی ڕه‌فسه‌نجانی به‌دوور له‌وه‌یكه كام لایه‌ن له‌سه‌ر كار بووه، به‌ره‌و پێش چووه. له ڕاستیدا ئاكامی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داریی چ كاتێك كه ده‌چنه ناو شه‌ڕێكی بازه‌رگانی و چ كاتێك كه شه‌ڕی نیابه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، دووكه‌ڵه‌كه‌ی ده‌چێته چاوی به ملیۆن مرۆڤه‌وه له چوار گۆشه‌ی ئه‌م جیهانه. نه‌زمی ئێستا كه‌لێنی تێكه‌وتووه، بۆ نابێت له‌بیری نه‌زمێك بین كه په‌یام هێنه‌ری ڕزگاری ئینسانه.