کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

شه‌پۆلی یه‌كه‌می چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كرێی خانوو‌ له‌ ساڵی ٩٩دا

58733

58733

بهپێی ڕاپۆرتی ههواڵنێریهكانی كۆماری ئیسلامی، مامناوهندی چوونهسهرهوهی كرێی خانوو بۆ ئهو بنهماڵانهیكهكرێكانیان دووبارهكردووهتهوه، ٣١ و ٦ دههۆمی لهسهد زیادی كردووهو ئهم ڕێژهیهبهرزترین ئاستی كرێی ماڵ بووهلهماوهی دوو ساڵی ڕابردوودا. بهپێی ئهم ڕاپۆرتانه، لێكدانهوهی نوێترین ئامارێك كهناوهندی ئاماری ئێران سهبارهت بهپێوهری قیمهتی كرێی شوێنهكانی نیشتهجێ بوونی بنهماڵهشارنشینهكان بڵاوی كردووهتهوه، نیشانی داوهكهلهزستانی ١٣٩٦هوهههتا زستانی ساڵی ڕابردوو، مامناوهندی كرێی ماڵ لهنێوان ١٦ و ٨ دههۆمی لهسهد تا ٣١ و ٦ دههۆمی لهسهد دا بووهكهكهمترینهكهی دهگهڕێتهوهبۆ زستانی ساڵی ٩٦. بهپێی ئهم ڕاپۆرته، لهساڵی ١٣٩٨دا كرێی خانوو بهردهوام زیادی كردووهو لهوهرزی بههاردا ٢٧ لهسهد، لههاویندا ٢٧ و ١ دههومی لهسهد، لهپاییزدا ٣١ و ٢ دههۆمی لهسهد و لهزستانیشدا گهیشتووهته٣١ و ٦ دههۆمی لهسهد.

شهپۆلی چوونهسهرهوهی كرێی ماڵ لهساڵی ٩٩دا لهحاڵێكدایهكهكارناسانی ئابووریی ئێران، لهسهروبهندی دیاری كرانی لانیكهمی حهقدهستهكاندا، وێڕای پێشبینیی گهشهی ئابووریی مهنفی ٧ و ٨ دههۆمی لهسهد لهئێران، لهسهر حهتمی بوونی تهوهرۆمی ١٠٠ لهسهد لهبهشی خانووبهره، نرخی تهوهرۆمی سهرووی ٥٠ لهسهد لهبهشی خواردهمهنیهكان و تهوهرۆمی ٣٠ لهسهدی لهبهشی هاتووچۆدا، تهئكیدیان كردووه‌. چوونهسهرهوهی ٣١ لهسهدی كرێی خانوو لهحاڵێكدایهكهیهكێك لهههزینهقورسهكانی جهماوهری ههژاری ناو كۆمهڵ كرێی ماڵه‌‌ و ئهوانهی وا خۆیان ماڵێكیان نییهو لهماڵی كرێ دا دهژین، باش دهزانن كهپێویستهنیوهی داهاتهكهیان بۆ كرێی ماڵهكهیان وهلا نێن. ئهم بهشهلهههزینهی ژیانی جهماوهری بێبهشی كۆمهڵگا، خێراتر لهڕێژهی تهوهرۆم و گرانیی گشتی، دهرواتهسهر. چوونهسهرهوهی بهردهوامی ههزینهی خانوو و ماڵ، كاربهدهستانی ڕژیمی ناچار كردووهكهجار نا جارێك، لێرهو لهوێ، دهركهون و باس لهگهڵاڵهو بهرنامهكانی بهناوچارهسهر كردنی كێشهی خانووبهرهو كرێ نیشینانبكهن و ئاماری درۆیین بڵاوبكهنهوهو بهخهڵكی بێ ماڵ و كرێنشین، وادهی سهر خهرمان بدهن. بهڵام لهو جێگهوهكهوادهو بهڵێنیهكانیان هیچ كات بهرنجامێكیان نهبووه، پووچی و بێ ناوهرك بوونیان، ڕۆژ لهدوای ڕۆژ بۆ خهڵك زیاتر وهدهركهوتووه‌.

لهنیزامی سهرمایهداریی كۆماری ئیسلامی دا، وهك ههموو نیزامهسهرمایهداریهكانی دیكه، خانوو خۆی كاڵایهكهو سهرمایهگوزاری لهبوار خانوو و ماڵدا پهیڕهوی یاسای بهرههمهێنانی قازانج و سووده‌. هیچ سهرمایهدارێك، بهپێی ماهیهتهكهی، بهئامانجی وڵامدانهوهبهپێداویستیهكانی كۆمهڵ، دهست ناداتهبهرههمهێنان و سازكردنی شوێنهكانی نیشتهجێ بوون. ڕژیم لهههمان حاڵدا، سیاسهتی نێئۆلیبڕالی و یاساكانی بازاری ئازادی سهرمایهداریشی بهئامانجی بهڕێوهبردنی ئابووری، لهبهشی خانوو و شوێنی نیشتهجێ بوون دا، بهكردهوهدهرهێناوه‌. ههر بۆیهلهجیات داڕشتنی بهرنامهو دابین كردنی ئیمكانی دهستڕاگهیشتنی توێژهكهم داهاتهكانی كۆمهڵ بهخانوو و ماڵ، زۆربهی ساخت و سازهكان لهخزمهت قازانج پهرهستیی نوێژێك لهسهرمایهداران دایهو ئاكامی ئهم ئاراستهیهش، ستاندنهوهی خاوهنداریهتی لههاووڵاتیان و توند بوونهوهی قهیرانی خانووبهرهبووه‌.

بۆ نموونه، لهحاڵێكدا كهلهماوهی ساڵانی ١٣٨٥ تا ١٣٩٥، پتر له١٠ ملیۆن یهكهی نیشتهجێ بوون لهئێران درووست كراوه، كهمتر لهدوو و نیو ملیۆنیان كهوتووهتهئیختیار بهكارهێنهرانهوهو باقیهكهشی بۆ قازانجی زیاتر، كهوتووهتهدهست ئهو سهرمایهدارانهوه‌‌ كهلهڕانتی دهسهڵات بههرهمهندن. دواهاتی ئهم باروودۆخه، چوونهسهرهوهی بهردهوامی ههزینهیخانووبهرهبووهلهسهبهدی بژێویی بنهماڵهكرێكاری و كهم داهاتهكاندا. لهئێستادا كرێی ماڵ نزیكهی ٤٠ تا ٧٠ لهسهدی ههزینهی سهبهدی نزیك به١٠ ملیۆن بنهماڵهلهئێران، پێكدێنێت. لهماوهی ساڵانی ١٣٦٥ تا ١٣٩٥، ژمارهی ئهو بنهماڵانهی كهخاوهنی خانووبهرهبوون له٨٠ لهسهدهوهگهیشتووهته٥٤ لهسهد و ژمارهی كرێ نشیانی شاری ٧٠ لهسهد زیادی كردووه‌. ههموو ئهوانهش لهحاڵێكدایهكهههر ئێستا تهنیا لهتاران ٥٠٠ ههزار  و لهئێران نزیك به٣ ملیۆن یهكهی نیشتهجێ بوون بهتاڵن. لهڕاستیدا، هۆكاری گرینگی ئهو ئیحتكار و بازرگانیهبێرهحمه، سهرههڵدانی دامهزراوهماڵیهكان و ناوهندهكانی ژێر چاوهدێریی خامنهیی و باند و كهسانی سهربهدهوڵهت و سپا بووهلهناو بازاری خانووبهرهدا. لهم باروودۆخهدا، كۆماری ئیسلامی نهتهنیا ناتوانێ قهیرانی خانووبهرهچارهسهر كات، بهڵكوو ههموو ڕۆژێ لهگۆشهو كهناری شارهكان بهژمارهی كهسانێك كهبههۆی نهبوونی توانای ماڵییهوه‌‌، لهماڵهكرێكانیان دهردهكرێن و بێ ماڵ  و حاڵ دهمێننهوه، زیاد دهبێت.

لهم باروودۆخهدا كهتوندبوونهوهی گهمارۆ ئابووریهكان و دواهاتی كارهستاتباری بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا لهدڵی قهیرانی سهرمایهداریی ئێراندا، دهوڵهتی لهگهڵ مهترسیی داڕمانی ئابووری بهرهوڕوو كردووهتهوه‌‌ و لهباروودۆخێكدا كهبهشێكی گهورهلهبوودجهی دهوڵهت دهدرێتههێزی سهركوتگهری نیزامی و ناوهندهكانی كۆنهپهرستیی ڕووحانیهت، نابێ چاوهڕوانی ئهوهبین كهدهوڵهت بهرنامهیهكی بۆ دابین كردنی شوێنی نیشتهجێ بوونی خهڵك ههبێت و گۆڕان بهسهر ئهم باروودۆخهكارهساتبارهدا بێنێت. دابین كردنی شوێنی نیشتهجێ بوونی گونجاو تهنیا دهتوانێ بهرههمی خهباتی ڕێكخراو و یهكگرتووی كرێكاران و جهماوهری خهڵكی زهحمهتكێش بێت. ئهزموونی چوار دهیهكار و ژیان لهژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامیدا بهكرێكاران و بێبهشانی كۆمهڵی نیشان داوهكهلهژێر دهسهڵاتی ئهم ڕژیمهدا دهستڕاگهیشتن بهشوێنی نیشتهجێ بوونی گونجاو و ژیانێكی ئینسانی و ستاندارد مهحاڵه‌. كهوابوو پێویسته‌ ههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی بزووتنهوهی كرێكاری له‌ جهریانی كێشمهكێشه‌ چینایهتیهكان و بزهووتنهوهی موتالباتیی كرێكاران، كهبهردهوام له‌ جهرهیان دایه، جهماوهری كرێكار بهو بۆچوونهوه‌‌ ڕابێنن كه‌ تهنیا ڕێگای ڕزگاربوون لهو ههمووه ههژاری و بهدبهختی و مهترسییه‌ گیانیه، نهك له‌ چوارچێوهی پهیوهندیهكانی زاڵدا، بهڵكوو له‌ مهسیری ڕاپهڕینێكی شۆڕشگێڕانهدا ببینن كه‌ دژبه‌ نهزمی زاڵه.