یه‌كێتییه كرێكارییه‌كانی ئه‌مریكا له زیاتر له ٢٠ شاری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ پووشپه‌ڕ، له‌دژی نایه‌كسانی ڕه‌گه‌زی و نابه‌رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری باشتربوونی بارودۆخی كاری و گوزه‌رانیان بوون.
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه كه له‌ژێر ناوی “مانگرتن بۆ ژیانی ڕه‌ش پێسته‌كان” به‌ڕێوه‌چووه، له لایه‌ن سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان، ڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پارێزه‌رانی دادپه‌روه‌ری ڕێكخراوه. شایانی باسه، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی به‌شی بێهداشت، هاتووچۆ و مه‌دای غه‌زایی كه له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا نه‌یانتوانیوه ئیدامه به كاره‌كانیان بده‌ن، پشتیوانیان له‌م ناڕه‌زایه‌تییانه كردووه. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیی له ده‌ورووبه‌ری هۆتێلی نێوده‌وڵه‌تی “ترامپ” له ناوچه‌ی “مه‌نهه‌ته‌ن”ی نیۆیۆرك به‌ڕێوه‌چووه. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها رێزیان له یادی “جۆرج فلۆید” كه به‌ده‌ستی پۆلیسی ئه‌مریكا كوژرا، گرت.