کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ لوبنان

موج تازه اعتراض‌ها در لبنان 4

موج تازه اعتراض‌ها در لبنان 4

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خۆپیشانده‌رانی لوبنانی به‌ به‌ستنی شه‌قامه‌كان و جاده‌كانی به‌یرووت و باقی شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌، شه‌پۆلێكی نوێ له‌ گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت خسته‌ ڕێ.

هه‌واڵنێریی ڕه‌سمی لوبنان له‌ ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ناڕازییان هه‌ندێك له‌ جاده‌كانی وڵاتیان به‌ تایبه‌ت له‌ شاری ترابلۆس له‌ باكوور و شاری “خه‌لده‌” له‌ باشووری به‌یرووت به‌ستووه‌. شایانی باسه‌، كلاسه‌كانی ده‌رس بۆ سێهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام هه‌روا داخراوه‌. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ نه‌یاران ده‌وڵه‌تی لوبنان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ شاره‌كانی به‌یرووت و ترابلۆس هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنێكی گشتی له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بانگه‌وازێكیان بڵاوكرده‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لوبنان له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئابووریی له‌ كاتی كۆتایی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ ساڵی ١٩٩٠ به‌ره‌وڕووه‌. قه‌رزه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ چووه‌ته‌سه‌رێ و ئه‌رزشی پووڵی میلیش به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه‌ و گه‌شه‌ی ئابووریش تا ڕاده‌ سفر هاتووه‌ته‌ خوارێ. شایانی باسه‌، ده‌وڵه‌تی لوبنان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی، مالیاته‌كانی بردووه‌ته‌ سه‌رێ، به‌ڵام ئه‌م ڕێكاره‌ی ده‌وڵه‌ت بووه‌ هۆی ده‌ستپێكی خۆپیشاندانێكی به‌ربڵاو له‌ئاستی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو حه‌فته‌ هه‌روا به‌رده‌وامه‌.