ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ، شۆفیر كامیۆن و كامیۆن داران له ئۆستانه جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌وانه، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌لبۆرز، هه‌مه‌دان، فارس، مه‌ركه‌زی، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاریی، كرماشان، كوردستان، خوزستان، هۆرمۆزگان، زه‌نجان، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، قه‌زوێن، به‌نده‌رعه‌باس، لورستان و هه‌ندێكی دیكه له ئۆستانه‌كانی وڵات، له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی بانگهێشتی پێشوو مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریان خسته ڕێ. ئه‌م مانگرتنه سه‌رتاسه‌رییه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ پێ نایه ناو سێهه‌مین ڕۆژی خۆیه‌وه و هه‌روا ڕووی له په‌ره‌سه‌ندن دایه. له ئاكامی ئه‌م مانگرتنه سه‌رتاسه‌رییه، به‌نده‌ره‌كان، جادده نێوده‌وڵه‌تیی و مێحوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نێو شاری چۆڵ بوون. له ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه كه دووهه‌م مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری شۆفیر كامیۆنه‌كان له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو دایه، سه‌نعه‌تی گواستنه‌وه كه یه‌كێك له ژێربنه‌ماكانی ئابووریی سه‌رمایه‌داریی ئێرانه، په‌كی كه‌وتووه. ده‌وری نوێ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری شۆفیر كامیۆن و گواستنه‌وه‌ی جادده‌یی به‌دوای ئه‌وه ده‌ستی پێكرد كه به‌ڵێنه‌كانی نوێنه‌رانی مه‌جلیس، ڕه‌ئیسی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هات. له ڕاستیدا شۆفیری كامیۆن و خاوه‌ن كامیۆنه‌كان ئه‌مجاره له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و باقی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان به داخوازییه‌كانیان، ئه‌م مانگرتنه هاوئاهه‌نگ و سه‌رتاسه‌ریان ڕێكخستووه.
ده‌وری یه‌كه‌می مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری و درێژماوه‌ی شۆفیر كامیۆنه‌كان كه له ڕێكه‌وتی ١ی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ ده‌ستی پێكرد، ٢٩ ئۆستان و ١٦٨ شاری ئێرانی گرته‌وه. له ده‌وره‌ی یه‌كه‌مدا، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كه شۆفیر تاكسی و شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كان له چه‌ندین شاری ئێران پێیوه په‌یوه‌ست ببوون، شۆفیر كامیۆنه‌كان پشتیوانی بیروڕای گشتییان له‌گه‌ڵ بوو، وه‌ها هاوپشتی و خۆڕاگرییه‌كیان له خۆیان نیشان دا كه ڕژیم به هه‌ڕه‌شه و ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ڕێكخستنی مانگرتن شكێن، نه‌یتوانی ئه‌وان بترسێنێت. شۆفیر كامیۆنه‌كان كه بۆ شیركه‌ته گه‌وره‌كانی گواستنه‌وه كار ده‌كه‌ن، خوازیاری بردنه‌سه‌رێی حه‌قده‌ست و ڕه‌چاو كردنی حه‌قی بیمه‌ی كاری دژوار له دیاریكردنی حه‌قده‌سته‌كانیان و دابین كردنی حه‌قی بیمه‌ی ده‌رمانی و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیانن. ئه‌و شۆفیرانه‌ی كه خۆیان خاوه‌نی كامیۆنه‌كانن، له ژێر فشاری ئاستی له‌خواره‌وه‌ی كرێ گواستنه‌وه، گرانی بێنزین، گرانی قه‌ته‌عاتی یه‌ده‌كی، ماڵیاتی ئۆتووبان، كۆمیسیۆنی زۆری ناوه‌نده‌كانی باركردن، هه‌زینه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عمیرات و چه‌ندین كێشه‌وگرفتی دیكه‌ن. ئه‌م بارودۆخه، كار و گوزه‌رانی ئه‌وانی خستووه‌ته ژێر گوشاره‌وه و ئه‌وانیش خوازیاری كۆتایی هێنان به‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ن. كارگێڕانی ڕژیم كه له‌ژێر گوشاری مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری مانگی جۆزه‌ردان، به‌ڵێنیان دابوو كه به خواسته‌كانی شۆفیر كامیۆنه‌كان ڕابگه‌ن، به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و له ئاكامدا له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی نوێی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری شۆفیر كامیۆنه‌كان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌پۆلی نوێ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری شۆفیر كامیۆنه‌كان، سدا و سیمای كۆماری ئیسلامیی له‌سه‌ر زاری جێگری وه‌زیری ڕێگاوبان باسی له ئاسانكارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كامیۆن داران كرد و جێگری دادگوسته‌ری ئۆستانی فارسیش هه‌ڕه‌شه‌ی كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كامیۆن داران هه‌ڵده‌خڕێنن بۆ مانگرتن و په‌كخستنی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی گشتیی خه‌ڵك، به‌دواداچوونی قه‌زاییان بۆ ده‌كرێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شانه و هه‌وڵی كارگێڕانی ڕژیم بۆ پێش‌گرتن به زانیاریی گه‌یاندن سه‌باره‌ت به‌م مانگرتنه گه‌وره و سه‌رتاسه‌رییه، شۆفیر كامیۆنه‌كان لێبڕاوانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كارشكێنی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان و بۆ په‌ره‌دان به‌م مانگرتنه سه‌رتاسه‌رییه هه‌وڵ ده‌ده‌ن. هه‌ڵسووڕاوان و ڕێبه‌رانی ئه‌م مانگرتنه سه‌رتاسه‌رییه توانیویانه وێنه و گرته‌ی ویدیۆیی پێوه‌ندیدار به سێهه‌م ڕۆژی ئه‌م مانگرتنه له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه. ئه‌م مانگرتنه سه‌رتاسه‌ریی بۆ خه‌ڵكی ئێران مزگێنی ده‌ری ئه‌وه‌یه كه به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری درووست و حیساب كرا‌و و شێوازی جۆراوجۆری خه‌بات، ماشینی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامیی زه‌مین گیر بكه‌ن. له بارودۆخێكدا كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی هه‌موو لایه‌نه‌ی ئابووری و سیاسیی و پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ره‌وڕووه و هه‌ژاری و به‌دبه‌ختی به‌سه‌ر كرێكاران و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران سه‌پاندووه، تاكتیكی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ده‌توانێت ببێت به ته‌وه‌ژمی گوشار له‌دژی كۆماری ئیسلامیی. مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری شۆفیر كامیۆنه‌كان له بارودۆخی ئێستا و له به‌سته‌ری درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارییه‌كان و ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌رییه‌كان ده‌توانێت، بۆار بۆ خستنه‌ڕێی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له ناوه‌نده گه‌وره كرێكارییه‌كان بڕه‌خسێنێت. له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا ده‌بێ سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوان و ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و باقی بزووتنه‌وه‌ی پێشڕه‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری شۆفیر كامیۆنه‌كان و كامیۆن‌داران پشتیوانی بكه‌ن. ئه‌زمونی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران و له سه‌رتاسه‌ری جیهان نیشانی داوه كه هیچ ڕێژه‌یه‌ك له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، دابین كردنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تیی و بیمه‌یی، هیچ باشتربوونێك له بارودۆخی كار، هیچ كامیان به‌دڵخواز له لایه‌ن سه‌رمایه‌داران نه‌سه‌لمێندراون. هه‌ر مافێك كه له‌م بوارانه‌دا به‌ده‌ست هاتووه و یان قه‌راره له داهاتوودا به‌ده‌ست بێت، ته‌نیا ده‌ستكه‌وتی خه‌باتی بێ وچانی كرێكاران و یان ترسی سه‌رمایه‌دارن و ده‌وڵه‌ته‌كانیان له‌ئاست كاردانه‌وه توندتر و به‌ربڵاوتری كرێكاران بووه.
سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان تا كاتێك كه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی و خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكاران به‌ره‌وڕوو نه‌بنه‌وه، هه‌روا بارودۆخی كۆیله‌یی به‌سه‌ر كرێكاراندا ده‌سه‌پێت. به‌ڵام كاتێك كه كرێكارانی یه‌كگرتووه بن و داخوازییه‌كانیان وه‌ك شۆفیر كامیۆنه‌كان به شێوه‌ی ده‌سته جه‌معی بێننه گۆڕێ و به چه‌كی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری، پێش به كه‌ڵكه‌بوونی قازانجی سه‌رمایه‌داران بگرن، ئه‌و كات بارودۆخه‌كه ده‌گۆڕێت. ئه‌و كات كرێكاران ده‌ست ده‌كه‌ن به پچڕاندنی زنجیره‌كانیان، ده‌ست ده‌كه‌ن به هێنانه گۆڕێ خواسته‌كانیان له‌وانه، بۆ ده‌بێ ژیانیان نه ئه‌وجۆره‌ی كه سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كانیان بۆ ئه‌وانیان دیاری كردووه، به‌ڵكوو ئه‌و جۆره‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێت بێت. هه‌ر بۆیه مانگرتن به‌رده‌وام ترسی له‌دڵی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كانیان پێكهێناوه، چوونكه ئه‌وان ده‌زانن كه شووشه‌ی ته‌مه‌نی نیزامه‌كه‌یان له‌ده‌ست چه‌وساوه‌كان و بێبه‌شانی كۆمه‌ڵگا دایه، ئه‌وانه‌ی كه تا دوێكه كردبوویانن به كۆیله و سووكایه‌تیان پێ ده‌كردن.