به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێ له ئێران، لانیكه‌م ٥٠ له‌سه‌دی كرێكارانی وه‌رزی و خزمه‌تگوزاری له ئۆستانه‌كانی ئێران به‌هۆی دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و كارفه‌رماكان، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له بارودۆخێكدا كه زیاتر له ٩٥ له‌سه‌دی كرێكارانی شاغڵ، ئه‌منییه‌تی شوغڵیان نییه و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان له‌سه‌ره، ئه‌م بارودۆخه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوسان و هه‌روه‌ها داخرانی به‌ربڵاوی كارخانه‌كان، ڕووی له زیاد بوونه. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، زۆرێك له كرێكاران به‌هۆی مه‌ترسی تووشبوون به كۆرۆنا ناردراونه‌ته‌وه بۆ ماڵێ و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كرێكارانه، سه‌ری ساڵی نوێیان به بێ داهات ده‌ست پێكردووه و توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان نه‌بووه.