کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

شه‌پۆلی نوێی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ لۆبنان

frebbnukni

ڕۆژی سێشهممه٩ی مارس، جهماوهری ناڕازیی لۆبنان بۆ ٨مین ڕۆژی بهردهوام هاتنهسهر شهقامهكان و دژبهگهندهڵیی جێكهوتوو و سیستماتیكی دهوڵهت و چینی سهرمایهداری زاڵ و دژبهبێكاری و ههژاری و فهلاكهتی بێوێنهدرووشمیان وتهوه‌. خۆپیشاندهران كهپاش چهند حهفته ڕاوهستان بههۆی گشتگیر بوونی پهتای كۆرۆنا شهپۆلێكی نوێیان لهناڕهزایهتییهكان دهستپێكردووه، لهڕێگهی ئاگر تێبهردانی لاستیك و سهتڵهكانی زبڵ، ڕێگای پهیوهندیی نێوان شوێنهجۆراوجۆرهكانی ئهم وڵاتهیان بهست. بزووتنهوهی ناڕهزایهتیی خهڵكی لۆبنان دژبهنیزامی گهندهڵی سیاسی و چینایهتیی زاڵ كهلهكۆتاییهكانی ساڵی ٢٠١٩دا بهوپهڕی خۆی گهیشت، پاش ماوهیهك بههۆی گشتگیربوونی قهیرانی كۆرۆنا بهرهبهرهخهوتهوه‌. بهڵام لهو جێگهوهكهپهرهسهندنی بهردهوامی بێكاری، دابهزینی بایهخی پارهی نهتهوهیی، تهوهرۆمی ههوسارپساو و باروودۆخی دژواری ژیان، پتر لهكۆرۆنا ههڕهشهلهژیان و داهاتووی خهڵكی ئهم وڵاتهدهكات، كرێكاران و خهڵكی وهگیان هاتوو و بهتایبهت لاوان، بۆ كۆتایی هێنان بهم بێبهشیانهبۆ جارێكی دیكههاتوونهوهسهر شهقامهكان. لهماوهی پتر لهیهك حهفتهی ڕابردوودا، بهستنی زۆربهی گهورهڕێگاكانی لۆبنان، بهتایبهت ڕێگاكانی بهیرووت و درووست كردنی ڕێبهندان، یهكێك لهتاكتیكهسهرهكییهكانی خۆپیشاندهران بۆ ڕاكێشانی سهرهنجی بیروڕای گشتی بهرهو ناڕهزایهتی و خواستهكانیان بووه‌. بهپێی ڕاپۆرتهكان، هێزهچهكدارهكانی ئهرتهشی لۆبنان بهیانیی ڕۆژی سێشهممهبۆ بڵاوهپێكردنی خۆپیشاندهران هاتوونهتهمهیدان و گهورهڕێگایجهل ئهلدیبو میحوهرێكی گرینگی هاتووچۆی دیكهیان لهباكووری بهیرووت كهلایهن خۆپیشاندهرانهوهبهسترابوون، كردووهتهوه‌.

شهپۆلی ناڕهزایهتییهكانی ئهم دوایانهی لۆبنان بههۆی نیگهرانیی سهرچاوهگرتوو لهگشتگیربوونی قهیرانی كۆرۆنا و ڕێكخراو نهبوون و نهبوونی ڕێبهرییهك بهئاسۆی ڕوونهوه، هێشتا لهگهڵ بزووتنهوهیهكی جهماوهری و سهرتاسهری مهودای ههیه‌. بهڵام دهستپێكی ئهم شهپۆلهلهناڕهزایهتی نیشانهی ئهوهیهكهتا كاتێك كهگهندهڵی لهسهرهوهو بێكاری و ههژاری و فهلاكهت لهخوارهوهبێداد بكات، تووڕهیی و ناڕهزایهتیی بێبهشان وهك ئاگری ژێر خۆڵهمێش ههموو جاری سهرههڵدهداتهوه‌.

ناڕهزایهتیی كرێكاران و توێژهههژارهكانی كۆمهڵگا و بهشداریی شكۆداری لاوان، ڕیشهی لهقهیرانی قووڵی ئابووری و كۆمهڵایهتی و دواهاتی سیاسی ڕیازهتی ئابووری و گهندهڵیی جێكهوتووی ناو ئۆرگانهدهوڵهتییهكان دایه‌.  لۆبنان به٦ ملیۆن جهمعییهتهوهلهبواری مهودای نێوان ههژاری و سهروهت، یهكێك لهوڵاتهڕێكۆرددارهكانی جیهانه‌. لهلۆبنان تهنیا سهروهتی ٧ كهس بهقهد یهك چوارهمی گشت بهرههمهێنانیناوخۆییه‌‌. بهپێی ڕاپۆرتیجۆزێف زاهیرلێكۆڵهر و چالاكی چهپی سویسی ــ سووریتا ٦ ساڵ لهمهوبهر تهنیا ١٠ لهسهد لهدهوڵهمهندترینهكان بهشێوهی مامناوهند ٥٦ لهسهدی داهاتی ئهم وڵاتهیان بهتاڵان دهبرد. جهمعییهتی یهك لهسهدیی دهوڵهمهندترینهكان، كهتهنیا نزیكهی ٣٧ ههزار كهسن، ٢٣ لهسهدی داهاتی ئهم وڵاتهكه‌‌ لهگهڵ داهاتی ٥٠ لهسهدی ههژارترینهكان، واتهلهگهڵ داهاتی پتر له١ و نیو ملیۆن كهس بهرابهری دهكات،داگیر كردووه‌”. لهماوهی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، داهاتی بنهماڵهكرێكارییهكان و توێژهههژارهكانی كۆمهڵگای لۆبنان یهكجار دابهزیوه و ڕێژهی بێكاری بهشێوهی بێوێنهچووهتهسهرێ. “تهنیا یهك سێههمی جهمعییهتی چالاكی لۆبنان پیشهیان ههیهو ڕێژهی بێكاری لهنێوان كهسانی ژێر تهمهنی ٣٥ ساڵدا نزیكهی ٤٠ لهسهده‌. ٤٠ تا ٥٠ لهسهدی خهڵكی لۆبنان دهستیان بهخزمهتگوزارییهكۆمهڵایهتییهكان ڕاناگات. كرێكارانی بیانی كهجهمعییهتیان یهك ملیۆن كهس بهرئاورد كراوه، لهههمووجۆرهپشتیوانییهكی كۆمهڵایهتی بێبهرین. بهپێی لێكۆڵینهوهیهك كهئیدارهی ناوهندیی ئامار ئهنجامی داوه، نیوهی كرێكاران و پتر لهیهك سێههمی جووتیارانی لۆبنانی لهژێر هێڵی ههژاریدا بهسهر دهبهن“.

ئهگهر لهشهپۆلی ناڕهزایهتییهكانی ئهم دوایانهدا لهچاو ناڕهزایهتییهكانی سهرهتای دهیهی ڕابردوو، كرێكاران، بێكاران و ههژارانی شار بهشێوهی بهرین تێیدا بهشدارن، ڕیشهی ههر لهم نابهرابهرییهئابووری و كۆمهڵایهتییانهدایه‌. لهم ناڕهزایهتییانهدا ژنان و خوێندكارانیش بهشێوهی بهرچاو بهشدارییان كردووه‌. لهو جێگهوهكهناڕازیان ژانێكی هاوبهش هاوار دهكهن، لهگهڵ ناكۆكیی تایفی و ئایینی سهری سازشییان نییه‌. لهكۆتاییهكانی ساڵی ٢٠١٩دا دهیان ههزار كهس ههر لهم ناڕازییانهبوون كهلهكردهوهیهكی سهمبۆلیكی بێوێنهدا لهڕێگهی پێكهێنانی زنجیرهیهكی ئینسانی لهشاری ترابلۆسهوهتا سور بهدرێژایی ١٧٠ كیلۆمیتر دژایهتیی خۆیان لهگهڵ ههرچهشنهناكۆكیی تایفی و ئایینی دهربڕی. لهڕاستیدا ئهم بزووتنهوهناڕهزایهتییهبههێنانهگۆڕی ئهمجۆرهداخوازییانه و دهستپێشخهری و داهێنانهكانی، ههم نیزامی سهرمایهداری و ههم پێكهاتهی سیاسیی تایفی و ئایینیی زاڵی هاوكات بردووهتهژێر پرسیارهوه‌.

بهڵام بزووتنهوهی ناڕهزایهتیی لۆبنان سهرهڕای خاڵهبههێزهكانی، بۆ پێشڕهویی خۆی هێستاش لهبواری ڕێكخراوهییهوهلاوازهو لهڕێبهرییهكی خاوهن ستراتێژییهكی ڕوون بێبهرییه. هێشتا ناوهندی جهماوهریی پتهو كهبتوانێ ناڕهزایهتییهكان هیدایهت بكات، پێكنههاتووه‌. چینی كرێكاری لۆبنان لهڕێكخراوی جهماوهری و سهربهخۆ لهحیزبهئایینی و تایفییهكانی ناو دهسهڵات بێبهرییه‌. لهماوهی سێ دهیهی ڕابردوودا حیزب و گرووپهقهومی و مهزههبییهكان، بۆ ناكۆكی نانهوهلهناو ڕیزهكانی چینی كرێكار و پهراوێزخستنی كهسایهتییهخهباتكارهكانی ناو بزووتنهوهی كرێكاری، بهردهوام ههوڵیان داوه‌. ههر بهم هۆكارهواقعییانهو بههۆی توندبوونهوهی بهڕێوهچوونی سیاسهتی نێئۆلیبرالی و دواهاتهكانی، چینی كرێكار نهیتوانیوهلهبهرامبهر دهستدرێژیی ئاشكرای چینی دهسهڵاتدار لهپێناو دیفاع لهخواستهكانی سهنگهربهندی بكات. بزووتنهوهی كرێكاری و بزووتنهوهی ناڕهزایهتیی ئهم دوایانه، بۆ زهمانهت كردنی پێشڕهویی خۆی لهجهرگهی هاوسهنگیی تازهی هێزدا، هیچ ڕێگایهكی دیكهی بێجگهلهبهردهوام بوون و زاڵ بوون بهسهر خاڵهلاوازهكانی لهپێش نییه‌.