ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان له شاره‌كانی “شرنا‌خ”، “جزیر” و “سلۆپی” و ٢٧ هاووڵاتییان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانی خه‌ڵكی شاره‌كانی “شرنا‌خ”، “جزیر” و “سلۆپی” و به ئه‌شكه‌نجه ولێدان ٢٧ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ژماره‌یه‌كیان بریندار كردووه. به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان به بیانووی “هاوكاری له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.