له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “گرگۆڵی عۆلیا”ی سه‌ر به پیرانشار، به ناوه‌كانی “عه‌بدۆلڕه‌حمان قادری”، “مۆزه‌فه‌ر ئه‌حمه‌دی” و “ئه‌رسه‌لان پوور محه‌ممه‌د” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له لایه‌كی دیكه‌وه دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئۆمێد سه‌رئه‌فراز” خه‌ڵكی دیوانده‌ره و “كاوان مه‌حموودییان” خه‌ڵكی گوندی “ته‌نگیسه‌ر”ی سه‌ر به شاری سنه، له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “كاوان مه‌حموودییان” پێشتر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پابوو. جێی ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌ی دیكه له‌به‌ر ده‌ستا نییه. به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، له سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، لانیكه‌م ٥١ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.