ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان، چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له شاره‌كانی بۆكان، دیوانده‌ره و شنۆ دستپێكردووه وته‌نیا له شاری بۆكان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا پتر له ١٠ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی “ئه‌لمه‌هدی” ورمێ كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی پێنج كه‌س له‌و هاووڵاتییانه بریتیه له : “عه‌زیمه ناسری”، “كه‌ژاڵ ئه‌مینی”، “ئه‌بووبه‌كر مه‌لكی”، “كه‌مال عه‌باسی وه‌ند” و “شه‌مزین محه‌ممه‌دی”، شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر ئه‌و پێنج كه‌سه گیراوه‌ی دیكه‌ی خه‌ڵكی بۆكان و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری، له‌به‌ر ده‌ستا نییه. له لایه‌كی دیكه‌وه دوو هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “سه‌لام كۆرده” خه‌ڵكی شاری شنۆ و “فوواد حه‌بیبی” خه‌ڵكی دیوانده‌ره، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.