ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه، له ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی چوار ڕۆژ له هێرشی په‌هبادی بۆسه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودی، میدیاكانی ئه‌م وڵاته به‌رده‌وام به‌شێكی گرینگ‌یان له سه‌ردێڕی هه‌واڵ و بابه‌ته‌كانی خۆیان به ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هێرشه ته‌رخان كردووه و هه‌واڵی مانگرتنی ده‌یان هه‌زار كه‌س له كرێكارانی ئۆتۆمبێلسازی جێنێڕاڵ مۆتۆریان له‌به‌رچاوی بیڕوڕای گشتی شاردووه‌ته‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه، له ئێرانیش میدیاكانی سه‌ر به ڕژیم به به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌كانی كێشه‌ی نێوان كۆماری ئیسلامی و ئه‌مریكا، هه‌واڵی هێرش بۆسه‌ر كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك و درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ناو زنجیری گه‌مارۆی هێزه‌كانی گاردی ویژه، ده‌شارنه‌وه. له ئه‌مریكا له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانانه‌وه نزیك به ٥٠ هه‌زار كه‌س له كرێكارانی جێنێڕاڵ مۆتۆرز له زیاتر له ٣٠ كارخانه له ٩ ئه‌یاله‌تی ئه‌مریكا ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.كرێكاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، نه‌مانی هه‌ڵاواردن له په‌رداختی حه‌قده‌ست له نێوان كرێكارانی تازه كار و خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئامرازه له‌كاركه‌وتووه‌كان و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی دامه‌زراندن له‌م كارخانه‌یه‌ن. هه‌واڵی ئه‌م مانگرتنه گه‌وره‌یه كه ده‌ستبه‌جێ بازاری سه‌هامی ئه‌مریكای تووشی به‌رزی و نزمی كرد، زۆر زوو به هات و هاواری و هه‌واڵی هێرشی په‌هبادی شاردراوه و گه‌مارۆ درا. هاوكات له ئێرانیش ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، كرێكارانی ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی هێپكۆی ئه‌راك كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ماشێن ئاڵاتی سه‌نگین، دوای شه‌پۆلی ئه‌م دوایانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان و كۆتایی كاتی دیاری كراوی ١٠ ڕۆژه‌یان، بۆ جارێكی دیكه په‌یگیری خواسته‌كانیان بوون و هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كه‌وتنه به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم. به‌هۆی ئه‌م هێرشه وه‌حشیانه‌یه‌ی هێزه‌كانی گاردی ویژه پتر له ١٥ كه‌س بریندار بوون و زیاتر له ٢٠ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركران. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، كرێكارانی هێپكۆ ڕۆژی دواتر له ناو ئاڵقه‌ی گه‌مارۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم، بۆ ئازادی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و په‌یگیری موتالباتیان درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تی دا. به‌ڵام له ئێرانیش هه‌واڵی شه‌پۆلی ئه‌م دوایانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی هێپكۆ و هێرشی وه‌حشیانه بۆ سه‌ر ڕێزهكانیان له‌گه‌ڵ بێده‌نگی میدیاكانی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌وڕوو بووه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی ڕه‌وای كرێكارانی هێپكۆ له‌گه‌ڵ هێرشی وه‌حشیانه‌ی هێزی سه‌ركوتی ڕژیم و بێده‌نگی فریوكارانه‌ی میدیاكانی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه له ناو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و پشتیوانانیان، هه‌واڵی هێڕشی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم بۆ سه‌ر كرێكاران و وێنه و فیلمی كرێكارانێك كه به‌هۆی ئه‌م په‌لامارانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه برینداربوون، له ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی له تووڕه‌یی و نه‌فره‌ت له ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی لێكهوتهوه و بوو به‌هۆی ده‌ربڕینی پشتیوانی و هاوپشتی به‌رینی ڕێكخراو و دامه‌زراوه كرێكاری و ئینسانه خه‌باتكار و ئازادی خوازه‌كان له كرێكارانی هێپكۆ. كرێكارانی شیفتی شه‌وی ئازهراب، ڕۆژێك دوای هێرشی وه‌حشیانه‌ی گاردی ویژه‌ی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر ڕیزی كرێكارانی هێپكۆ، له چالاكێكی شكۆداردا بۆ چاوپێكه‌وتنیان به‌م كرێكارانه ڕۆیشتنه لایان و پشتیوانی خۆیان له خواست و خه‌باتییان ده‌ربڕی.
سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په و سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحید له دوو ڕاگه‌یاندنی جیاوازدا، هێرشی پۆلیسی دژه‌شۆڕشیان بۆ سه‌ر كرێكارانی هێپكۆ به تۆندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون. له ڕاگه‌یاندنی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په دا جه‌خت كراوه كه :”سیستمی سه‌رمایه‌داری به‌هۆی داماویی له وه‌ڵامدانه‌وه به خواستی و داخوازیی كرێكاران به به‌كارهێنانی سه‌ركوت و هه‌ڕه‌شه و زیندان و سه‌پاندنی حوكمی قورس، به‌نیازه پێش له تووڕه‌یی كرێكارانی مافخواز و خه‌باتكار بگرێت، به‌ڵام مێژوو نیشانی داوه كه سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، ئه‌زموونێكی شكست خواردوویه”. هه‌روه‌ها گرووپی یه‌كگرتوویی خانه‌نشینانیش به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێك وێڕای مه‌حكووم كردنی هێرش بۆسه‌ر كرێكارانی هێپكۆ و پشتیوانی له خواسته ڕه‌واكانیان، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی و بێ شه‌رت و مه‌رجی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بوون. له به‌شێك له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: “له حاڵێكدا كه چه‌ندین ڕۆژ به به‌رده‌وامی شه‌قامه‌كانی شاری ئه‌راك له ژێر پێی كرێكارانی ناڕازیدا كه‌وتووه‌ته له‌رزه، كه‌مترین بایه‌خ به باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری ژیانی كرێكاران و دۆخی ناله‌باری ئه‌م شیركه‌ته نادرێت و گرینگی پێناده‌ن، به‌ڵام زۆر زوو، هێزه‌كانی گاردی ویژه له دژی كرێكارانی بێ ماف بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردن و خه‌فه كردنی هاواری دادخوازانه‌یان هاته مه‌یدان!” ئه‌نجومه‌نی سینفیی كرێكارانی به‌رق و فلزكاری كرماشان وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌یتی توندی خۆیان، له ئاست سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كرێكارانی هێپكۆ و پێداگری له‌سه‌ر ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان، ڕایگه‌یاندووه كه كرێكارانی هێپكۆ ساڵی ڕابردوو له هه‌وڵێكی كه‌م وێنه‌دا له كرێكارانی هه‌فت ته‌په و فوولادی ئه‌هواز پشتیوانیان كرد و به‌رده‌وام هاواری هه‌موو چینی كرێكار و زۆربه‌ی ئینسانه ئازادی خوازه‌كانیان له دژی هه‌ژاری و گرانی و بێكاری به‌رز كردووه‌ته‌وه. ئه‌م ئه‌نجۆمه‌نه هیواداره كه كرێكارانی هێپكۆ له ئاست سه‌رتاسه‌ری دا پشتیوانیان لێبكرێت. كرێكارانی فلزكار مكانیكی ئێرانیش وێڕای ده‌ربڕینی نه‌فره‌تی خۆی له دزی كهڵان و گه‌نده‌ڵی دام و ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدار، له خواست و خه‌باتی كرێكارانی هێپكۆ پشتیوانی كرد و خوازیاری ئازادی سه‌رجه‌م كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بوو.
پێویسته، ئه‌م شه‌پۆله له هاوپشتی و پشتیوانی درێژه‌ی بێت و هه‌وڵ بدرێت كه ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی هاوپشتی له خه‌بات و خواستی كرێكارانی فوولاد و هه‌فت ته‌په، سه‌باره‌ت به هێپكۆش دووباره بێته‌وه. له پاییزی ساڵی ڕابردوودا هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی هه‌فت تپه و فوولادی ئه‌هواز، به‌شێك له كرێكارانی ئێران و ههلسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری، به كۆبوونه‌وه له شوێنی كار و یان ده‌ركردنی به‌یانیه، هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئه‌م دوو ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها، مۆعهلیمان، پارێزه‌ران و شاره‌زایانی بوواری یاسا و نووسه‌ران و خوێندكاران، زیندانیانی سیاسی و ئینسانه خه‌باتكار و ئازادیخوازه‌كان له چه‌ندین شاری ئێران له خه‌باتی ڕه‌وای كرێكارانی هه‌فت ته‌په و فوولادی ئه‌هواز پشتیوانیان كرد و هێرش و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ڵسووڕاوان و نوێنه‌رانی كرێكارانیان مه‌حكووم كرد. پێویسته هه‌وڵ بدرێت شه‌پۆلی حهمایهت و پشتیوانی له كرێكارانی هێپكۆ، ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری بگرێته‌وه.