به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتییانی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستانی ئێران، له ناڕه‌زایه‌تیی به هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه له باكوور و ڕوژهه‌ڵاتی سورییه و كۆشتنی خه‌ڵكی بێ دیفاع هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی سیاسه‌تی شه‌ڕ خوازانه‌ی “ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركییه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاووڵاتییانی شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان، دێهگۆلان، پیرانشار، بانه، مه‌هاباد و چه‌ندین شاری دیكه به وتنی چه‌ندین دروشم له‌وانه، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ ئه‌ردۆغان”، “ڕۆژئاوا ته‌نیا نیه”، “كوردستان گورستانی فاشیستان”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ داگیركه‌رانی كوردستان”، “ئه‌ردۆغان تروریست”، وێڕای پشتیوانی له مۆقاومه‌تی ئازادی خوازانه‌ی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا، هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه و كۆشتنی خه‌ڵكی بێ دیفاعی ڕۆژئاوایان مه‌حكووم كرد. هه‌ر له‌م بابه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له “شه‌بڕه‌نگ و پاركی ملله‌ت”ی ئه‌مشاره له به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه سه‌ركۆت كه‌ره‌كانی ڕژیم ڕاوێستان و پاشه‌كشه‌یان نه‌كرد. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران وێڕای لێدان و سۆكایه‌تیی پێكردنیان، چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هاوكات له شاری سنه، خه‌ڵكی ئازادی خوازی ئه‌مشاره به وتنی چه‌ندین دروشم له شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره ڕێپێوانیان كرد. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئازادی خوازی دێهگۆلان بۆ جاری دووهه‌م له پشتیوانی له خۆڕاگری ڕۆژئاوا و مه‌حكووم كردنی ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆغان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه. خه‌ڵكی ئازادی خوازی شاری بانه‌یش، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ستدرێژی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، ئاڵای ئه‌م وڵاته‌یان له مه‌یدانی جه‌هادی ئه‌مشاره ئاگردا. هاوكات، خه‌ڵكی قاره‌مانی پیرانشاریش به وتنی چه‌ندین دروشم درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان دا. هاوكات كۆمه‌ڵێك له لاوانی شاری سنه له كێوی ئاوییه‌ر بۆ پشتیوانی له خۆڕاگری ڕۆژئاوا به وتنی چه‌ندین دروشم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. گرووپی شاخه‌وانی “چل چه مه”ی شاری سنه، له هاوپشتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شوڕشگێری ڕۆژئاوا و مه‌حكووم كردنی هێرشی نیزامی ئه‌رته‌شی فاشیستی توركییه دژی ڕۆژئاوا، چوونه سه‌ر لوتكه‌ی شاخی “نه‌كه‌رۆز” له شاری سه‌قز. ئه‌م گرووپه له رێگه‌ی ڕاگه‌یاندنێكه‌وه خوازیاری پشتیوانی خه‌ڵكی جیهان له خه‌ڵكی ڕۆژئاوا بوون. له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا ٦ كه‌س له هاووڵاتییانی خه‌ڵكی جوانڕو به تومه‌تی هۆڵدان به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له دژی هێرشی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.