كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه جگه له په‌رداخت كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی كاری، دیاری كردانی بارودۆخی شیركه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت و هه‌روه‌ها درێژكردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان بوون. شایانی باسه، دامه‌زراوه‌ی هه‌فت ته‌په كه نزیكه‌ی ٤ هه‌زار كه‌س كار ده‌كه‌ن تێیدا، له كۆتایی ساڵی ٩٤وه له لایه‌ن سازمانی خسووسی سازییه‌وه له كه‌رتی ده‌وڵه‌تی هێنراوه‌ته ده‌رێ و سپێردراوه به كه‌رتی تایبه‌ت.