به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشاندانه‌كان كه له ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه له كاردانه‌وه به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین له شاره‌كانی ئێران ده‌ستی پێكردووه، هه‌روا به‌رده‌وامه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌انه له هه‌ندێ له شاره‌كانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌ره‌و توندووتیژی كێشراوه و به‌ڵگه‌ی ئاشكرا بوونی هه‌یه كه هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، كه‌ڵكیان له گولله‌ی جه‌نگی دژبه ناڕازییان وه‌رگرتووه. به‌هۆی ئه‌م ئاڵۆزییانه‌وه هه‌تا ئێستا زیاتر له ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و هه‌روه‌ها به هه‌زاران كه‌سیش له سه‌رتاسه‌ری ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، لێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی له شاره‌كانی ئێران به ١٠٦ كه‌س ڕاگه‌یاندووه. به پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌م ڕێژه‌یه زیاتر بێت. له لایه‌كی دیكه‌وه و له‌سه‌ری بڕیاری شوڕای ئه‌منییه‌تی میللی، هێڵی ئینتێرنێت له سه‌رتاسه‌ری ئێران هه‌روا قه‌تعه و كاتی به‌كارهێنانی هه‌روا نادیاره. به پێی ڕاپۆرتی “نێت بلاكز” تواناییی به‌كارهێنانی ئینتێرنێت له ئێران، نزیكه‌ی ٤ له‌سه‌ده.