تیرۆریستانی ته‌حریری شام و به‌ره‌ی نۆسه‌ره‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا له ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٧ و ٨ی سه‌رماوه‌ز، هێرشێكی به‌رینیان كرده سه‌ر ڕۆژئاوای حه‌له‌ب و ٣٢ گوندیان داگیر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كورستان، تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك توانیویانه ڕێگای سه‌ره‌كی ئیدلب و حه‌له‌ب داگیر بكه‌ن و له ئێستا شه‌ڕێكی قورس له نێوان تیرۆریستان و میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی و ئه‌رته‌شی سووریه له ئارادایه، هاوكات فڕۆكه‌كانی ڕووسیه‌ش بنكه و باره‌گای تیرۆریستانیان به چڕی بۆردوومان كردووه و دوو گوند له ده‌ست داگیركه‌ران ڕزگار كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌كدارانی به‌ره‌ی نۆسره به‌ره‌و شاری تل ڕه‌فعه‌ت له ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێكه‌وتوون و شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕێكی قورس له نێوان تیرۆریستان و هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕووی داوه. به‌پێی دوایین زانیاری، زیاتر له ١٨٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.