کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شه‌ڕ و پێكدادنی نێوان خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان و پۆلیسی توركیا

شه‌ڕ و پێكدادنی نێوان خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان و پۆلیسی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ شه‌ڕ هاتن.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، گه‌نجانی شۆڕشگێڕی ماردین، ئێلح و خه‌لفه‌تی به‌ ئاگردانی لاستیك شه‌قامه‌كانیان داخستووه‌ و به‌ درووستكردنی كۆكتل مۆلۆتۆف له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی توركیا به‌ شه‌ڕ هاتوون. به‌ پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له‌ سه‌د كه‌س له‌ چه‌ند شار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون و چه‌ندین خۆپێشانده‌ر بریندار و له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌سته‌ری كراون. ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی باكووری كوردستان پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ شاره‌داری هه‌ڵبژێرداری خه‌ڵك و دانانی قه‌یووم له‌ جێگه‌یان ده‌ستی پێكردووه‌ و خه‌ڵكی ئازادیخوازی باكووری كوردستان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان درێژه‌ به‌ خۆپێشاندان ئه‌ده‌ن.