ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له نێوان كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی دێهلۆڕان و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هاته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س له سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی دێهلۆڕان به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “كه‌بوته‌ران”ی ئه‌و شاره، ئاگریان كرده‌وه و ویستیان په‌یكه‌ری به‌سیجی نێو مه‌یدانه‌كه ئاور تێبه‌رده‌ن كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاراوه و دوو كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون.