کاتژمێر یهك و ٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ٣٠ پووشپەڕی ١٤٠٤، لە ناوچەی “ڕەشەقەلات“، لە نزیک خاڵی پشکنینی “گلوگاە“ی شاری بانە شەڕێکی قورس لە نێوان سپای پاسداران و گرووپێکی چەکدار ڕوویداوە بهو هۆیهوه چهكدارێكی ڕژیم كوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتەكان، ئەو شەڕە لە نزیک بۆرجهكی سەرتەزێن لە پاسگای نەنۆڕی شاری بانە ڕوویداوە و لایەنەکانی شەڕ چەکی نیمە قورسیان لە دژی یەکتر بەکارهێناوە و شەڕەکە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاندووە. بەپێی زانیارییەكان یەکێک لە هێزەکانی سپای پاسداران بە ناوی “سینا سەتاروەند” كوژراوە و یەكی دیكەش بریندار بووه. تا کاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک بهرپرسیارهتی ئهو شهڕهی له ئهستۆ نهگرتووه.