به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ، فه‌رمانده‌ی گرووپی “ڤاگنر” جیابوونه‌وه‌ی خۆی له هێزه‌كانی ڕووسیه ڕاگه‌یاند و فه‌رمانی هێرشی بۆ سه‌ر ئه‌رتشی ڕووسیه له شاره‌كانی ڕۆستۆف و بلگۆگراد و گه‌مارۆدانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیه له مۆسكۆ ده‌ركرد.
“یەڤگینی بریگوجین” فەرماندەی گروپی “ڤاگنر” لە پەیامێکی دەنگیدا لە تیلیگرام رایگەیاند، سپای روسیا بنکەی ھێزەکانیانی مووشەکباران کردووە و ژمارەیەکی زۆری چەکداری ئه‌و گرووپه کوژراون. نابراو رەتیکردەوە پلانی ئەنجامدانی کودەتای سەربازی لە روسیا ھەبێت. ھەروەھا ئاژانسی تاسی روسی بڵاویکردەوە، لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەسەر بانگەشە بۆ یاخیبون، دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی لەدژی فەرماندەی گروپی “ڤاگنر” کردەوە و داوای لێکرد رەفتارە نایاساییەکانی رابگرێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئینته‌رنێت له ڕووسیا به‌رته‌سك كراوه و هێزه‌كانی دژه تیرۆر و ئه‌رته‌ش له مۆسكۆ و شاره‌كانی دیكه خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه و له هه‌ندیك ناوچه شه‌ڕ و پێكدادان ڕوویداوه.
