ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، تیرۆریستانی ئیسلامگه‌رای ئه‌حمه‌د شه‌رع له ده‌یرحافێر هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و شه‌ڕێكی قورس ڕوویدا به‌ڵام گرووپه توندئاژۆوه مه‌زهه‌بیه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سووریه پاشه‌كه‌شه‌یان پێكرا.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی دژه تیرۆری ڕۆژئاوای كوردستان له ده‌یره‌زوور و ڕه‌قا به‌ره‌و سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع ڕۆیشتوون و له ئاماده‌باشی ته‌واو دان بۆ به‌رپرچ دانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك كه بكرێته سه‌ریان. هاوكات هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له گوشاری ئه‌مریكا بۆ سه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان به مه‌به‌ستی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی نوێی سووریا كردووه. له وڵامی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا عه‌بدۆڵڵا ئوجا‌لان هۆشداری داوه و ڕایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به هێچ شێوه‌یه‌ك نابێت چه‌ك دابنێن، دانانی چه‌ك به واتای كۆمه‌ڵكوژكردنیان له‌لایه‌ن داعشیه‌كانی پێشووی به‌ره‌ی نۆسره‌یه.