شه‌وی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و چه‌كدارانی ئه‌حمه‌د شه‌رع له ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه ٩ كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سووریه بریندار بوون.
وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به‌دوای ئه‌و پێكدادانه‌دا ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا تۆمه‌تباركردنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكی به ده‌سپێشخه‌ری هێرش به توندی مه‌حكووم كرد و ڕایگه‌یاند: چه‌كدارانی سه‌ر به سپای نوێی سووریه له به‌ره‌ی ده‌یرحافێر هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانیان و ئه‌وانیش ناچار بوون به توندترین شێوه و‌ڵامیان بده‌نه‌وه. فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، مه‌زڵووم عه‌بدیش داوای له حكوومه‌تی سووریا كرد گرووپه توندئاژۆكان كۆنتڕۆڵ بكات.