سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و چه‌كدارانی تالیبان له باكووری ئوستانی سیستان و به‌لووچستان هاته ئاراوه و دوو هێزی ڕژیم كوژران و دوو كه‌سی مه‌ده‌نیش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به هۆكارێكی نادیار له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تالیبان له ناوچه‌ی “كه‌نگ”ی نیمروز و شارۆچكه‌ی “دووست محه‌ممه‌د” له باكووری ئوستانی سیستان و به‌لووچستان به شه‌ڕ هاتوون و چه‌كی قورسیان به‌كار هێناوه. به وته‌ی میدیاكانی ڕژیم، دوو هێزی ڕژیم له ململانێی نێوان هه‌ر دوو لا كوژراون و دوو كه‌سی مه‌ده‌نیش بریندار بوون و به‌هۆی تۆپبارانی هێزكانی ئێران چه‌ند كه‌س له هێزه‌كانی تالبان كوژراون كه تا ئێستا ڕێژه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.
