ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و گرووپی ئیسلامگه‌رای “ته‌حریر ئه‌لشام”ی سه‌ر به توركیا له ده‌ورووبه‌ری منبج ڕوویدا و ده‌یان تیرۆریست كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شەڕڤانانی مەجلیسی لەشکەری منبج وڵامی توندی تیرۆریستانیان داوەته‌وە و ناچار بە پاشەکشەیان کردوون. دووای تێکشکاندنی چەند ئوتومبێلێکی سەربازیی و خستنی درۆنێک و کوژرانی 20 كه‌س لە گوندەکانی “بۆگاز”، “عەرەب حەسەن” و “بوهێج”، تیرۆریستان هه‌ڵهاتوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك توانیان ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور له تیرۆریستانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی و به‌شار ئه‌سه‌د پاك كه‌نه‌وه و ئارامی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه.
