کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌ نێوان شه‌رڤانان و تیرۆریستانی ئه‌ردۆغان له‌ كۆبانی

شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌ نێوان شه‌رڤانان و تیرۆریستانی ئه‌ردۆغان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی به‌فرانبار، تیرۆریستانی ئیسلامگه‌را به‌ پشتیوانی ئه‌رته‌شی توركیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر به‌ندئاوی تشرین و سێ گوندی سه‌ریكانی و شه‌ڕێكی قورس ڕووی دا و شه‌رڤانان گورزی گوشه‌نده‌یان له‌ تیرۆریستان وه‌شاند.

به‌ وته‌ی ناوه‌ندی میدیایی و ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كان هێرشێكی گه‌وره‌یان كردووه‌ته‌ سه‌ر چه‌ندین گوند له‌ نزیك منبج و كۆبانی و پاش شه‌ڕێكی قورس، ٧٤ چه‌كداری سه‌ر به‌ توركیا كوژراون و سێ شه‌رڤانی ی.پ.ژ شه‌هید بوون. به‌ پێی زانیارییه‌كان، ٣٠ چه‌كداری سووری خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك كردووه‌ و له‌وێوه‌ په‌یوه‌ست به‌ خێزانه‌كانیان له‌ حۆمس و حه‌ما بوون. ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شه‌رڤانان چه‌كدارانی چچنی و ئۆزبه‌كی به‌كار هێناوه‌ به‌ڵام شكستیان خواردووه‌ و هه‌ڵهاتوون. له‌ وڵامی شكسته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا له‌ ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه‌ شۆرای شاری شارۆچكه‌ی حۆڕیه‌ی له‌ شارستانی ته‌بقا له‌ نزیك ڕه‌قه‌ بۆردوومان كردووه‌.