به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی ڕابردوو له نێوان به‌شداربووانی جه‌له‌سه‌ی شۆرای دابینكردنی ئه‌منییه‌تی ئوستانی كرماشان شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه و ناكۆكی كه‌وتۆته نێوانیان له‌گه‌ڵ ئوستاندار.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئوستانداری كرماشان پاش چوونه‌سه‌ره‌وی ڕێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌و ئوستانه فه‌رمانی سه‌ركوتی بێ به‌زه‌یانه‌ی دا، به‌ڵام فه‌رمانده ئینتزامییه‌كانی به‌شداربوو له‌و جه‌له‌سه ڕایانگه‌یاندووه كه خۆپێشاندانه‌كانی به‌ربڵاوه و توانایی كونتڕۆڵكردنیان نییه و له ئه‌منییه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ترسن و ناتوانن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بهرهورووببنهوه.